كافۆ، باس له نێیمار و هه‌ڵبژارده‌ی برازیل ده‌كات
ھه‌ڵبژارده‌ی بڕازیل هه‌لی بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی هه‌یه، تیپێكی باشمان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه له ئێستادا له قۆناخێكی زه‌حمه‌تی پاڵاوتنه‌كانین، پێموایه كاتی ئه‌وه‌یه برازیل جارێكی دیكه جامی جیهانیی بباته‌وه.
سه‌باره‌ت به نێیمار ناتوانرێت به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گه‌وره‌ی بخرێته ئه‌ستۆ، نێیمار یه‌كێكه له باشترینی جیهان و هێمای وڵاته‌كه‌مانه، به‌ڵام ئێمه‌ی بڕازیلی ناتوانین به‌و یاریزانه بڵێیین هه‌موو خه‌ونه‌كانمان به‌دی بێنه چونكه به‌راستی ئه‌و هێشتا ته‌مه‌نی بچووكه و پێویستی به یاریكردنی زیاتر هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به‌رپرسیارییه‌تیه‌كان دابه‌ش بكرێت.
نێیمار له یانه‌یه‌كی باش و له وڵاتێكی گه‌وره یاری ده‌كات، بارسێلۆنا تیپێكی نمونه‌ییه و هه‌ل ده‌دات به نێیمار بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵیكی دیكه ببێته باشترین یاریزانی جیهان.
چوونه ده‌ره‌وه‌ی بارسێلۆنا شتێكی ئاساییه، له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو هه‌موو شتێكیان به‌ده‌ستهێنا، بارسێلۆنا هه‌ر بارسێلۆنایه و پێموایه هه‌ر به مه‌ترسیداری ده‌مێننه‌وه.