ئێنریكی شوێنی پیكێ به یاریزانێكی تیپی دووه‌می پڕ ده‌كاته‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادێ له كات 9:00ـی شه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكورونیا، بۆ ئه‌م یارییه جیرارد پیكێ به‌هۆی بوونی 5 كارتی زه‌رده‌وه راگیردراوه، به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیایش، لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسا شوێنی پیكێ به یاریزانی تیپی دووه‌می یانه‌كه‌ی (رۆدریگیۆ تارین) پڕ ده‌كاته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئێنریكی، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی تۆماس ڤێرمایلین و ماتیۆ كه پێكانیان هه‌یه و دوورخراونه‌ته‌وه، هاوكات بۆرخا لۆپێزی ته‌مه‌ن 22 ساڵانیش كه پێشتر وه‌ك به‌دیلی پیكێ سه‌یر كراوه، به‌ڵام ئه‌م به‌رگریكاره لاوه‌ش له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می یانه‌ی بارسا به‌هۆی بوونی 5 كارتی زه‌رده‌وه ئه‌ویش له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاوه راگیردراوه، بۆیه ئێنریكی به ناچاری هانا بۆ (رۆدریگیۆ)ـی ته‌مه‌ن 19 ساڵان ده‌بات كه تا ئێستا بۆ خوله‌كێكیش له تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی یاریی نه‌كردووه.