كارته‌ر بۆ بارزانی: به‌ڵێنه‌كانی یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، ئاشتۆن كارته‌ر، پۆزشى بۆ مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هێنايه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له سه‌ردانى ئه‌مڕۆيدا بۆ عێراق نه‌يتوانى سه‌ردانى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان بكات، هاوكات دووپاتيشيكرده‌وه، كه به‌ڵێنى هاوكاريكردنى پێشمه‌رگه خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييدا، كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجاميدا، رايگه‌ياند، "ئەو بەڵێنانەی بۆ یارمەتیدان و هاوكاریی پێشمەرگە لە لایەن ئەمەریكاوە درابوون خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە".
سه‌باره‌ت به هۆكارى نه‌هاتنى بۆ شارى هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كارته‌ر پۆزشى بۆ بارزانى هێنايه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه كارته‌ر به بارزانى راگه‌ياندووه، به هۆى "بەرنامەی چڕوپڕی كارەكانی نەیتوانیوە سەردانی هەولێر بكات".
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له به‌رامبه‌ردا بارزانی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی وەزیری بەرگری و بەرپرسانی دیكەی ئەمەریكا كردووه بۆ پشتیوانیكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى نێوان بارزانى و كارته‌ردا، هه‌ردوولا باسيان له پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مريكا كردووه و بيروڕاشيان لەبارەی بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان لە عێراق و سووریا كردووه.
ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه و گفتوگۆى كارته‌ر له به‌غدا پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ و ئه‌رك و به‌رپرسيارێتى لايه‌نه‌كان بووه له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵدا و ئه‌و پرسه‌ش يه‌كێك بووه له‌و بابه‌تانه‌ى له ميانه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا كارته‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێيكردووه.
م.ح