مراوییەك دوای لە دەستدانی قاچەكانی بە قاچی دەستكرد دەڕوات

فیلیپ ئەوكاتەی قاچەكانی لە دەست دەدات، لەلایەن ئافرەتێك بەناوی ڤیكی رەیب ھاریسن رزگار دەكرێت، ئەویش بۆ لای مامۆستا جەیسنی دەبات قاچی دەستكردی بۆ دروستدەكەن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ca436ee5-abea-440f-98e5-ac5185ea60a8/soft-mrawi-drwuskrdni%20qach.ism/manifest

 K24 – ھەولێر:

مراوییەك بەناوی فیلیپ لە ویلایەتی ویسكۆنسنی ئەمریكا  كە بەھۆی بەفر و سەرماوە قاچەكانی لە دەستداون، بەڵام مامۆستایەكی تەكنیكی بەفریای مراوییەكە  دەكەوێت و قاچێكی سێ رەھەندی بۆ دروست دەكات.

جەیسن جیشكی مامۆستای تەكنیكی دەڵێت: "كەمێك گومانم ھەبوو ئایا قاچە دەستكردەكە بۆ فیلیپ دەبێت، ژمارەیەك قاچی دەستكردمان دروستكرد و خۆشبەختانە سەركەوتنێكی گەورەمان بەدەست ھێنا و فیلیپ ئێستا بە قاچەكان دەڕوات، ئومێدمان بە مراوییەكە بەخشی بۆ ئەوەی بتوانێت جارێكی تر بەپێی خۆی بڕوات".

ڤیكی رەیب ھاریسن، رزگاركەری مراوییەكە گوتی: " زۆر بەخێرا خۆی لەگەڵ قاچە دەستكردەكان گونجاند، دڵنیام لە داھاتوودا ھاوسەنگی خۆی بەباشی رادەگرێت و دەچێتە نێو مراوییەكانی دیكە، بەڵام بۆئەوەی قاچەكانی بەجوانی جێگیر بن، پێویستە فیلیپ گۆرەوی لەپێ بكرێت، مامۆستا جەیسن بەگەشبینییەوە دەڵێت لە داھاتوودا قاچێكی نوێ بۆ فلیپ  دروست دەكات بتوانێت پێوەی مەلە بكات و بەئارەزووی خۆی راوە ماسی بكات".

فیلیپ ئەوكاتەی قاچەكانی لە دەست دەدات، لەلایەن ئافرەتێك بەناوی ڤیكی رەیب ھاریسن  رزگار دەكرێت، ئەویش بۆ لای مامۆستا جەیسنی دەبات قاچی دەستكردی بۆ دروستدەكەن.