80 به‌ركه‌وتووی بۆردومانی كیمیایی داعش له ناحیه‌ی تازه ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێن
K24 – کەرکووک:
ده‌یان كه‌س له به‌ركه‌وتوانی بۆردومانی كیمیایی داعش بۆ سه‌ر ناحیه‌ی تازه ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێن.
یه‌كێك له‌و به‌ركه‌وتوانه بۆ كوردستان24 گوتی: "80 كه‌س" له به‌ركه‌وتوانی كیمیایی داعش ده‌نێردرێنه توركیا و هه‌یانه بارودۆخی ته‌ندروستیی "زۆر هیلاك(شه‌كه‌ته)".
ئه‌و گوتیشی: "ئه‌وه كاروانی دووه‌مه و كاروانی یه‌كه‌م 35-40 كه‌س" بووه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه بۆردومانی كیمیایی داعش بۆ سه‌ر ناحیه‌ی تازه له ماوه‌كانی راربردوودا كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر قوڕگ و چاوی و گوتی: "هه‌موو گیانم ئه‌خورێت".
گوتیشی: "توركیا خۆی داوایكردوه" ئه‌و به‌ركه‌وتوانه‌ی كیمیایی داعش ره‌وانه‌ی ئه‌وێ بكرێن و چاره‌سه‌ر له‌وێ وه‌ربگرن.
م.ح