بارزانی: لەناو گەلی كوردستاندا هیچ جۆرە حەساسییەتێكی ئایینی و تائیفی و نەتەوەیی نییە

شاندێكی هاوبەشی سێناتۆر و پەرلەمانتارەكانی فەڕەنسا و پارلەمانی ئەوروپا ، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/aa315385-db20-4277-9de2-c755e7a90998/saroki%20harem%20w%20shandi%20perlamani%20fransa.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:  

شاندێكی هاوبەشی سێناتۆر و پەرلەمانتارەكانی فەڕەنسا و پارلەمانی ئەوروپا ، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد، بارزانی رایگه‌یاند له‌ ناو گه‌لی كوردستان هیچ جۆره‌ حه‌ساسیه‌تێكی ئاینیی و تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی نییه‌.

به‌ گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و دیداره‌دا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی گەل و سەرۆك و حكوومەتی فەڕەنسا و وڵاتانی دۆستی گەلی كوردستانی كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا پشتیوانی خەڵكی كوردستان و پێشمەرگە بوون.

وێڕای ئاماژەدان بە قەیرانی دارایی و هۆكارەكانی ئەوەی خستەڕوو كە تێچوونەكانی شەڕ و دابەزینی نرخی نەوت و حەواندنەوەی ئاوارەكان وای كردووە كە كوردستان لەبەردەم قەیرانێكی گەورەدا بێت و ئەوەیش لە حاڵێكدایە كە حكوومەتی عێراقی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەك پێویست لە مەسەلەی ئاوارەكان یارمەتیی هەرێمی كوردستانیان نەداوە.

بارزانی ئەوەی بۆ ئامادەبووان شی كردەوە كە لەناو گەلی كوردستاندا هیچ جۆرە حەساسییەتێكی ئایینی و تاییفی و نەتەوەیی نییە و هەموویان بە بێ جیاوازی و بە ئاشتی لەگەڵ یەكتردا دەژیین.

باسیشی لە مێژووی گەلی كوردستان لەگەڵ عێراقدا كرد و ئەو نەهامەتییانەی لە ئەنجامی پێشێلكردنی شەراكەت تووشی خەڵكی كوردستان هاتوون

لە بەشێكی تری قسەكانیدا بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی سووریا و هەروەها گرژی و ئاڵۆزییەكانی توركیا و پڕۆسەی ئاشتی لەم وڵاتە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سامان جەمیل  بەرپرسی پرۆتۆکۆڵی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە فەرەنسا بۆ كوردستان24 گوتی: "ئامانجی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌زووترین كات ئه‌م خوشك و برا مه‌سیحیانه‌ بتوانین رێگه‌وشوێنیان بۆ سه‌قامگیر بكه‌ین و بارودۆخیان باشتر بكه‌ین".

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: "ئامانجی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ وڵاتی خۆمان بمێننه‌وه‌، چونكه‌ به‌ڕاستی راده‌ی كۆچبه‌رانی خوشك و برا مه‌سیحییه‌كانمان زیاد له‌ سنوور رۆیشتوه‌، زۆر زۆر زۆر بوه‌".

زانا عەبدولرەحمان، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ كوردستان24 گوتی: "ئه‌وه‌ی كه‌ دوای ئێمه‌بوو په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دروستبكرێت".

زانا عه‌بدولڕه‌حمان گوتیشی: "خۆتان ئه‌زانن به‌شێكی زۆری هاوكاری مرۆیی و ئه‌وانه‌ كه‌ دێت له‌ رێگای رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆئه‌كرێته‌وه‌ له‌ ئه‌وروپا و وڵاتانی تر، دێته‌ به‌غدا و له‌ به‌غداوه‌ دێته‌ هه‌رێمی كوردستان".

روونیشیكرده‌وه‌: "به‌شێكی زۆری ئه‌م كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ ناگه‌نه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتێكدا فشاره‌ زۆره‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌".

ئه‌وه‌شی گوت: "زۆرجار وه‌فد هاتۆته‌ئێره‌ هه‌رئه‌وه‌نده‌ی كه‌ لێره‌ به‌یه‌كه‌وه‌بووین دوایی كه‌ چوونه‌ته‌وه‌ وه‌كو پێویست كاریان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌".

م.ح