پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت مۆرینیۆ له مانچێسته‌ر یونایتد بڕفێنێت
رۆژنامه‌ی سكای سپۆرتی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی گرێبه‌ستێكی خستووه‌ته به‌رده‌م خۆزێ مۆرینیۆ بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتووه‌وه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه به‌ریتانیه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ناسڕ خلێفی خاوه‌نی یانه پاریسییه‌كه دوای كرانه ده‌ره‌وه‌یان له چامپیۆنزلیگ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی مۆرینیۆ كردووه.
به‌ڵام وه‌ڵام مۆرینیۆ ئه‌وه‌یه تا كۆتایی وه‌رز چاوه‌ڕێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چاره‌نووسی مانچێسته‌ر یونایتد به كوێ ده‌گات، هه‌رچه‌نده مه‌شقدانه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان بووه‌ته بژارده‌یه‌كی ئه‌م راهێنه‌ره له جیهانی راهێنه‌رایه‌تی.
مۆرینیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ خلێفی هه‌یه و له پێشتریش دووجار هه‌وڵیداوه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكات.