ماركیزیۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجامدرا
كلاودیۆ ماركیزیۆی ناوه‌راستكاری یوڤێنتۆس دوای ئه‌و پێكانه‌ی له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر پالێرمۆ تووشی بوو، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجامدرا.
یانه‌ی خانمه پیره‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه " ماركیزیۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجامدراوه له ئه‌ژنۆی چه‌پی".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام یاریزانه‌كه پێویستی به 6 مانگه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ چالاكیه وه‌رزشییه‌كان ئه‌نجام بدات.
به‌مهۆیه‌وه ماركیزیۆ له‌سه‌رجه‌م یاریه‌كانی داهاتووی یوڤێنتۆس له‌م وه‌رزه داده‌بڕێت، كه له‌نێوانیاندا یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا، هه‌روه‌ها بێبه‌ش ده‌بێت له یارییه‌كانی یۆرۆی2016.