داهاتووی مێسی له ئۆلمپیاد و كۆپا ئه‌مریكا یه‌كلایی بووه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئارجێنتینا، داهاتووی مێسی و ماسكیرانۆ له به‌شداریكردن له ئۆلمپیادی ڕیۆ دی جانیێرۆ و كۆپا ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا كرد.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی T13ـی ئارجێنتینایی بێت، مێسی و ماسكیرانۆ كه هه‌ردووكیان له یانه‌ی بارسێلۆنا یاریی ده‌كه‌ن، به شداریی له ئۆلمپیادی ریۆ دی جانیێرۆی 2016 ناكه‌ن كه برازیل میوانداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌كات.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه (تاتا مارتینۆ) راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ته‌نیا بۆ كۆپا ئه‌مه‌ریكا بانگهێشتی ئه‌و دوو یاریزانه‌ی كردووه، كه پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ له وڵاتی ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ، دوایین جار كه نازناوی كۆپا ئه‌مه‌ریكا بردبێته‌وه، 23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه، له دوایین به‌شداریكردنیش ساڵی رابردوو بوو كاتێك له یاریی كۆتایی به هه‌ڵبژارده‌ی چیللی دۆڕا و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.
پاڵه‌وانییه‌تیی كۆپا ئه‌مه‌ریكای 2016 له 4/6ـی ئه‌مساڵ ده‌ست پێده‌كات و یاریی كردنه‌وه‌ش له نێوان ئه‌مریكا و كۆلۆمبیلا ده‌بێت.