وردەکاری ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ھێزی پێشمەرگە
K24 - ههولێر:
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو 415 ملیۆن دۆلارەی ئەمریکا تەرخانیکردووە بۆ ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە، ھاوكارییەكان بە چەند شێوازێكی جیا جیا دەگەیەندرێنە ھێزەكانی پێشمەرگە.
وەك یەكەم قۆناخیش ئەمریکا 22.5 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ مەشق و راھێنانی پێشمەرگە و دابینکردنی پارچەی یەدەگی ئەو چەك وتەقەمەنیانەی لەلایەن ئەمریکاوە دراون بۆ پێشمەرگە.