به‌مشێوه‌یه ژنانی سووری له لوبنان كراونه‌ته كۆیله‌ی سێكسی
K24 - هه‌ولێر:
له ژوورێكی تاریكدا، به‌ره‌نگی ره‌ش ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی بۆیه كرابوون، جلی ژێره‌وه‌ی ئافره‌تان و قامچی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌سه‌ر زه‌وی ژووره‌كه په‌رت و بڵاوبوونه‌ته‌وه، له‌و شوێنه ناخۆشه‌دا، كه هاوشێوه‌ی زانیدانیبووه، له یه‌كێك له ماڵه‌كانی به‌یرووتی پایته‌ختی لوبناندا هه‌یه، كه ساڵانێكه ژنانی سووری تێیدا، ناچار به كۆیله‌ی سێكسی و له‌شفرۆشی كراون و "سوها"ش یه‌كێك بووه له‌و ژنانه.
سوها كه ناوی خوازراوه‌ی ئه‌و ژنه‌یه، ته‌مه‌نی 27 ساڵه، ده‌ڵێت: "ده‌بوایه رۆژانه سێكس له‌گه‌ڵ 15 تا 20 پیاو ئه‌نجام بده‌ین، رۆژی وا هه‌بووه ده‌گه‌یشته 40 پیاو".
له سه‌ره‌تای مانگی نیسان/ ئه‌پریلی 2016، ئاشكرابوونی باندێكی بازرگانیكردن به مرۆڤ له به‌یرووت، لوبنانی هه‌ژاند، به گوێه‌ی رێكخراوێكی مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا، ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی بازرگانییان پێوه‌ده‌كرا و كرابوونه كۆیله‌ی سێكسی، له وڵاتانی لوبنان و ئه‌رده‌ن، روو له زیادبوون بوون، به تایبه‌تیش له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی سووریا له ساڵی 2011.
هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان، مانگی رابردوو، زیاتر له 75 كچ و ژنییان له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و باندانه رزگاركردووه، كه وه‌ك كۆیله‌ی سێكسی ناچار به له‌شفرۆشییان كردوون، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، زۆربه‌ی ژنه‌كان ته‌مه‌نییان له نێوان 20 تا 28 ساڵانه و سوورین، سه‌ره‌ڕای ناچاركردنییان به له‌شفرۆشی، هه‌موو جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كیش له‌سه‌ر جه‌سته‌یان تاقیكراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی ئه‌و بابه‌ته، سیاسییه‌كانی لوبنان، به‌رپرسانی پۆلیسیان به پشتگوێخستن تۆمه‌تبار كرد، به‌و پێیه‌ی له كاتێكدا زانیاری‌یان له‌به‌رده‌ستدا بووه، كاره‌كانییان به باشی جێبه‌جێ نه‌كردووه، وێرانه‌ی ئه‌مانه‌ش، به گوێره‌ی زانیاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی لوبنان، نۆڕینگه‌یه‌كی پزیشكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی ژنان له به‌یرووت، زیاتر له 200 نه‌شته‌رگه‌ری له‌باربردنی منداڵییان بۆ ئه‌و ژنه سووریانه ئه‌نجامداوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
سوها ده‌ڵێت: "نه‌ده‌بوایه له‌و خانووه بێینه ده‌ره‌وه، پاسه‌وانه‌كان هه‌موو شتێكیان بۆ ده‌هێناین، وه‌كو جلوبه‌رگ، ماكیاژ، ته‌نانه‌ت خواردنیش".
ئه‌شكه‌نجه و لێدان
سوها چۆنیه‌تی راكردن له‌و به‌ندیخانه‌یه و چۆنیه‌تی كاركردنییان ده‌گێڕێته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ده‌بوایه ئه‌و ژنانه هه‌ر چۆنێك بێت ده‌بوایه ئاره‌زووه‌كانی ئه‌و كه‌سانه تێر بكه‌ن، كه هاموشۆی ئه‌و ماڵه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ژنێك، ره‌تیكردباوه له كۆمه‌وه سێكسی له‌گه‌ڵدا بكرێت، یاخود به‌بێ به‌كارهێنانی كۆندۆم ئه‌و كاره بكات، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی هاتووه‌ته ماڵه‌كه و بێزاری خۆی به بازرگانه‌كان راگه‌یاندبا، ئه‌وا ژنه‌كه‌یان له‌سه‌ر مێزێك ده‌به‌سته‌وه و به جه‌ڵد ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دا".
ئه‌و جه‌لاده‌ی ژنه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌داوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پێشتر له ده‌زگای هه‌واڵگری سووریا كاری كردووه و كورتكراوه‌كه‌ی ناوه‌كه‌شی به (ع.ر) هاتووه، له ئێستادا رایكردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سووریا.
ئه‌و پێشتر ماڵه له‌شفرۆشییه‌كانی "شی مۆریس" و "سیلڤه‌ر"ی به‌ڕێوه‌بردووه له باكووری به‌یرووت، كه ناوچه‌یه‌كه به یانه شه‌وانه‌ییه‌كان به‌ناوبانگه.
سوها وه‌ك خه‌مخواردنێك بۆ رابردووی، كه جگه‌ره له دوای جگه‌ره، ده‌كێشێت، ده‌ڵێت: "دوای داخستنی ماڵه‌كه، هه‌موو به‌یانییان (ع.ر)، به جلی ژێره‌وه ژنه‌كانی به‌دوای خۆیدا راده‌كێشا و ئاوی ساردی پێداده‌كردن و به قامچی لێی ده‌دان، ئه‌گه‌ر كه‌سێكش هه‌وڵی راكردنی دابا، ئه‌وا به پێیه‌كانی به‌سه‌ر سه‌ر و سكی ده‌كه‌وت".
ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كان، به به‌رچاوی هه‌موو ژنه‌كانی دیكه ئه‌نجامده‌درا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته وانه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ژنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وێ، سوها ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زۆره‌وه ژنێك یه‌ك مانگ له‌سه‌ر جێگا كه‌وت".
ژنه‌كان بۆیان نه‌بووه بچنه ده‌ره‌وه، ته‌نها یه‌ك حاڵه‌ت نه‌بێت، ئه‌ویش هه‌ر كاتێك (ع.ر) خۆی ویستبایه سێكسییان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبدا، به گوێره‌ی وته‌كانی سوها، ئه‌و كاره بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ژنه‌كان بووه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چۆن كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و وه‌ك كاڵایه‌كی بێ‌نرخ به‌كارهێنراون و دواتر گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
دوای ئاشكرابوونی ئه‌و بانده بازرگانییه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوو ماڵه‌كه له‌شفرۆشه‌كه‌ی (ع.ر) "شی مۆریس" و "سیلڤه‌ر"یان داخستووه، سه‌ره‌ڕای داخستنی چه‌ند ماڵێكی دیكه‌ی هاوشێوه، له باكوور و باشووری به‌یرووت.
سوها له ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه، له سووریاوه هێنراوه‌ته لوبنان، ژیانی ئه‌و، هاوشێوه‌ی هه‌موو ئه‌و كچ و ژنانه‌یه، كه بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی بازرگانانی مرۆڤ و ئه‌و باندانه‌ی كه ژنان ده‌كه‌نه كۆیله‌ی سێكسی و ناچار به له‌شفرۆشییان ده‌كه‌ن.
سوها ده‌ڵێت: "له ساڵی 2008، كه‌سێكی نزیكی (ع.ر) به‌ڵێنی پێدام، وه‌ك كارگوزارێكی رێستورانت له لوبنان كاربكه‌م، به‌ڵام كه دیمه‌نی ماڵه‌كه‌م بینی ره‌تمكرده‌وه كاربكه‌م، به‌ڵام ئه‌و لێیدام و گوتی: 3 هه‌زار دۆلارم داوه هه‌تا تۆم ده‌ستكه‌وتووه، مافی خۆت وه‌رده‌گری و ده‌بێت مافی منیش بده‌ی".
كۆرپه‌له نێژراوه‌كان
موقه‌ده‌م جۆزیف موسلیم، سه‌رۆكی هۆبه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی پۆلیسی ناوخۆی لوبنان ئاشكرایكرد، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و ژنانه بۆ لوبنان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌كو پاسپۆرت و مۆبایل و كاغه‌زه‌كانی دكه‌یان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێـ: "زۆر به توندبوونه له‌گه‌ڵیاندا و وه‌ك كۆیله‌یه‌كی راسته‌قینه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه".
موسلیم ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و باندانه كاری بازرگانیكردنییان به ژنانه‌وه كردووه ده‌ڵێن: "له سووریا زیاتر كچی ئه‌و خێزانانه‌مان هێناوه، كه بێسه‌روبه‌ر و بێ سه‌رپه‌رشت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك به جدی به دوایاندا نه‌گه‌ڕێت له لوبنان".
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، 5 ساڵ به‌ر له ئێستا، ژماره‌ی قوربانییان و ئه‌و ژنانه‌ی كراونه‌ته كۆیله‌ی سێكسی، روو له زیادبووندان.
مایا عه‌مار، رێكخه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی "كه‌فا"ی داكۆكیار له مافه‌كانی ژن ده‌ڵێت: "بانده‌كانی له شفرۆشی، به بیانووی پێدانی هه‌لی كار، یاخود به‌ڵێنی هاوسه‌رگیرییان به‌و كچانه داوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌ندێك له‌و كچانه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنییان بۆ لوبنان، ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ملكه‌چییان بن و له ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیاندا بن".
به گوێره‌ی قسه‌كانی سوها، هه‌ندێك له كچه‌كان ده‌كڕدران و ماوه‌یه‌ك له‌و ماڵانه وه‌ك به‌ندكراوێك ده‌مانه‌وه، هه‌ندێكیشیان له بانده‌كانی دیكه‌ی بازرگانیكردن به ژنانه‌وه، به كرێ ده‌گرت و ئاڵوگۆڕییان پێده‌كردن.
ده‌شڵێت: "به درێژایی ئه‌و هه‌موو ساڵه، وا هه‌ستم ده‌كرد كه ته‌نه‌كه‌ی زبڵم، هیچ هه‌ستێكم به له‌شی خۆم نه‌كردووه، چونكه موڵكی كه‌سانێك بوون كه منیان ده‌كرده كۆیله‌ی خۆیان، به‌ڵێ لاشه‌ی من موڵكی موشته‌رییه‌كان بوون".
وێڕای ناچاركردنییان به له‌شفرۆشی، به كۆیله‌كردنی سێكسی، لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان، له كاتی دووگیان بوونیاندا به هۆی ئه‌و كاره‌ی پێیان ده‌كرا، ناچار به له‌باربردنی كۆرپه‌له‌كانییان ده‌كران، چ له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری، یاخود خواردنی ده‌رمان، دواتریش كۆرپه‌له‌كانییان له باخچه‌ی پشته‌وه‌ی "شی مۆریس" به‌خاك ده‌سپارد.
له ئه‌نجامی له باربردن، زۆربه‌ی ژنه‌كان دووچاری نه‌خۆشی و هه‌وكردن ده‌بوونه‌ته‌وه.
موسلیم ئاماژه به‌وه ده‌كات، زۆر له ژنه‌كان، ویستوویانه كۆتایی به ژیانی خۆیان بهێنن، به تایبه‌تیش له‌به‌ر ئه‌و ترسه راسته‌قینه‌یه‌ی كه هه‌ستییان پێكردووه، چونكه وه‌ك ژنه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردووه، ئه‌وانه‌ی ناچار به له‌شفرۆشیی و بازرگانییان پێوه‌كردوون پێان گوتوون: "هه‌ر شتێكمان بوێت ده‌یكه‌ین و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی زۆرین له لوبنان".
دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ر كاتێك گوێیان له ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژنه‌كان بووه، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پۆلیسیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس، (ع.ر) له‌به‌ر چاوان ون ده‌بوو.
یاسای دژیه‌ك و ناكۆك
سوها ده‌ڵێت: "ژنه‌كان نه‌ده‌وێران قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ن كه ده‌هاتنه ئه‌وێ، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك زۆر، هه‌ندێك له ژنه‌كان توانییان به یارمه‌تی موشته‌رییه‌كان، خۆیان رزگار بكه‌ن و ماڵه‌كه به‌جێ بهێڵن".
سوها هه‌ست به تووڕه‌یی ده‌كات و ده‌ڵێت: "ژیانی ئێمه‌یان تێكدا".
به گوێره‌ی یاسای نوێی لوبنان كه له‌ساڵی 2012ه‌وه كه‌وتووه جێبه‌جێكردن، بازرگانیكردن به مرۆڤ، سزای به‌ندكردنی 5 تا 15 ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
مایا عه‌مار ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، یاساكان له‌گه‌ڵ یه‌كدی دژیه‌ك و ناكۆكن، یاسای یه‌كه‌م ئه‌و ژنانه سزا ده‌دات كه كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن، هه‌رچی یاسای دووه‌مه، سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن.
مایا ره‌خنه له دووفاقی كۆمه‌ڵگای لوبنان ده‌گرێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵانه له به‌یرووت ئاشكران و له هیچ كه‌سێك شاراوه نین.
هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه هه‌ندێك حاله‌تی دیكه‌ش هه‌ن، به‌ڵام پشتگوێخراون، وه‌كو هێنانی كچه رووسی و ئه‌وروپاییان، كه ڤیزای هونه‌رمه‌ندانییان پێده‌درێت و له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی لوبنانه‌وه ده‌پارێزرێن، به‌ڵام ئه‌وانیش له‌راستیدا، كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن.
له ئێستاشدا، كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كان چاودێری ته‌ندروستی و ده‌رووندروستی، هاوكاری یاسایی پێشكه‌ش به‌و قوربانییانه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ن.
هه‌ندێك له‌و ژنانه داوای یاساییان تۆماركردووه بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانییان وه‌ربگرنه‌وه، هه‌ندێكیشیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سووریا.
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست