ئێنریكی دیسان هاته قسه
ئێنریكی له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان كه بڕیاره له كات 9:00ـی شه‌و یانه‌ی بارسێلۆنا ببێته میوانی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ، ئه‌و راهێنه‌ره هانده‌رانی دڵنیا ده‌كاته‌وه كه نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ده‌بنه‌وه.
ئێنریكی ده‌ڵێت: ئێمه پشت به‌خۆمان ده‌به‌ستین، ئه‌وه روونه كه ئێمه كه‌وتینه دۆخێكی قوڕسه‌وه، له‌پێناو ده‌ربازبوون له‌م دۆخه پێویستمان به‌سه‌ركه‌وتنه له‌یارییه‌كانی داهاتوو.
ئینریكی ده‌شڵێت: پێویستمان به‌وه‌یه یارییه‌كه‌ی زۆر باش به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ بكه‌ین، هه‌رچه‌نده ئاسان نابێت، چونكه هانده‌ران پاڵپشتییه‌كی به‌هێزیان ده‌بن، هه‌میشه سه‌خته كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆت یاری ده‌كه‌یت.
سه‌باره‌ت به نێیمار پێموایه ته‌نیا بیر له یارییه‌كه‌ی دیپۆرتیڤۆ ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش گرینگترینه لای من، كێشه‌كانی دیكه‌ش ده‌توانین له كاتێكی تر باسی بكه‌ین، ئێستا ئێمه ئاماده‌ین بۆ یارییه گرنگه‌كه و پێموایه ئه‌گه‌ر ببه‌ینه‌وه متمانه‌ی ته‌واومان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.