كاسیاس بێده‌نگی له به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید شكاند
ئیكه‌ر كاسیاس، دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌دریدی بۆ یانه‌ی پۆرتۆ جێهێشت، ماوه‌یه‌كی زۆر بوو بیده‌نگی له به‌رانبه‌ر یانه‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارد بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بێده‌نگی شكاند و باسی له دۆخی لالیگا و یانه‌ی ریال مه‌دریدی كرد.
كاسیاس له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی associated press بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه سیناریۆی فابیۆ كاپێللۆی دووباره ده‌كاته‌وه و دوای كێبڕكێیه‌كی زۆر ده‌بێته پاڵه‌وان؟
كاسیاس ده‌ڵێت: پێشتر ریال مەدرید لە بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا بێ هیوا ببوو، به‌ڵام ئێستا دەتوانێت لە پێناوی نازناوه‌كه بجەنگێت و هیوادارم بتوانێت بەدەستی بهێنێت، ئێستا هەر سێ یانەکەی پێشەوە هیوایان بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە هەیە.
كاسیاس ده‌شڵێت: ئەگەر سێ هەفتە لەم وەرزە بە منت بگوتبا ریال مەدرید دەبێتە پاڵەوان، هەرگیز بڕوام نەدەکرد، بەڵام زیدان توانی ئەو هاوکێشەیە بگۆڕێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
له كۆتاییدا كاسیاس گوتی: هەفتەی رابردوو رافایل نادالم بینی و پێی راگەیاندم کە تاکو چێژ وەربگرێت واز لە یاریکردن ناهێنێت، لەوانەیە منیش هەمان قسە دووبارە بکەمەوە، ناشزانم بۆ یۆرۆی ٢٠١٦ بانگهێشت دەکرێم یان نا، من نامەوێت جاریک قسە لەمبارەیەوە بکەم، با لێگەڕێین بزانین بڕیاری راهێنەر چی دەبێت.