به‌ڤیدیۆ..نیوكاسڵ و مانچێسته‌ر سیتی خاڵه‌كانیان دابه‌ش كرد
له خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلیزی، یانه‌ی نیوكاسڵ میوانداریی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كرد و یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات و تا دێتیش یانه‌ی نیوكاسڵ له دابه‌زین نزیك ده‌بێته‌وه.
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له خوله‌كی 14 یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 31 ڤۆڕنۆن ئانیتا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ نیوكاسڵ یه‌كسان كرده‌وه، له گێمی دووه‌میش تیپی خاوه‌ن یاریگه زۆر هه‌وڵی دا، به‌ڵام نه‌یتوانی گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن و سه‌ره‌نجام یارییه‌كه به یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
یانه‌ی نیوكاسڵ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ رافائێل بێنیتێز كرد تا فریای بكه‌وێت و یانه‌كه له دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌ك رزگاری بكات، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه مانه‌وه بۆ یانه‌كه مسۆگه‌ر بكات، دوور نییه بێنیتێزیش دوای ده‌ركرانی له لایه‌ن یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه چیرۆكی میژوویه‌كی دیكه‌ی ڕه‌ش به دابه‌زینی نیوكاسڵ بنووسییه‌وه.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی خاڵه‌كانی له خانه‌ی سێیه‌م بۆ 61 خاڵ به‌رز كرده‌وه، نیوكاسڵیش به 29 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه جێگیر بوو، هه‌فته‌ی ڕابردوویش یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا به فه‌رمی ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد و ڕه‌نگه له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ناسنامه‌ی ئه‌و یانه‌یش ده‌ربكه‌وێت كه بۆ خولی پله‌یه‌ك داده‌به‌زێت.