سێ وڵات هۆشداری ده‌ده‌نه كۆریای باكوور
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌كه له كۆریای باشوور و ژاپۆن و ئه‌مریكا دوێنێ هۆشداریاندایه كۆریای باكوور بۆی هه‌یه به‌ره‌وڕوی توندكردنی سزا سه‌پێنراوه‌كان و كه‌نارگیرییه‌كی گه‌وره‌تربێته‌وه ئه‌گه‌ر پێنجه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌نجامبدات یان هه‌ر هه‌نگاوێكی ئیستیفزازی دیكه بهاوێژێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی به‌رپرسه گه‌وره‌كانی ئه‌و سێ وڵاته ئه‌و هۆشداریه بۆ كۆریای باكوور ده‌ركراوه.
ئه‌و هۆشداریدانه له‌كاتێكدا دێت مه‌زه‌نده‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئاماده‌كارییه‌كانی بیونگ یانگ له قۆناغی كۆتایی دان بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی یونگی-ری تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له ژێر زه‌ویدا ئه‌نجامبدات.
ليم سونگ-نام یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور گوتی: "سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه دووباره‌كراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور كارێكی ئیستیفزازی نوێ ئه‌نجامبدات, ئه‌وا رووبه‌ڕوی قورسترین سزاكان و كه‌نارگیرییه‌كی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه".
دوای گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوشانه ئه‌مریكیی و ژاپۆنییه‌كه‌ی تۆنی بلینكن و ئه‌كیتاكا سایكی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور ئه‌و قسانه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان گوت.
لاى خۆیه‌وه تۆنی بلینكن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: بیونگ یانگ "مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه" پێكده‌هێنێت و هه‌رسێ هاوپه‌یمانه‌كه(ئه‌مریكا، كۆریای باشوور و ژاپۆن) كۆكن هاریكاریان به‌هێز بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕوی ببنه‌وه.
بلينكن زیاتر گوتی: ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه به‌مدواییانه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سه‌پاندوونی هه‌رئه‌وه‌تا كاریگه‌ربوون و كاره‌كه‌ش پێویستی به كاته تا كۆریای باكوور هه‌ستیان پێبكات".
دووپاتیشیكرده‌وه: "ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور كارى ئیستیفزازیی زیاتر بكات ئه‌وا ئه‌و بڕیارانه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ریكردوون ده‌قه‌كه‌ی باس له رێوشوێنی زیاتری گرینگ ده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش رێك هه‌ر ئه‌وه ده‌كات".
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو پارك غیون-هی سه‌رۆكی كۆریای باشوور دووپاتیكرده‌وه ئاماژه هه‌ن كه‌وا كۆریای باكوور خۆی ئاماده ده‌كات پێنجه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌نجامبدات ئه‌مه‌ش پێشێلكردنێكه بۆ سزا نێوده‌وڵه‌تییه تونده‌كانی كه به‌سه‌ریدا سه‌پێندراون.
له 6 كانوونی دووه‌می رابردوو كۆریای باكوور چواره‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌نجامدا، دوای ئه‌وه سزای نێوده‌وڵه‌تی قورس به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته سه‌پێندران، بۆیه ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی پێنجه‌م ته‌حه‌دایه‌ك ده‌بێته ته‌حه‌دایه‌ك له‌لایه‌ن "بیونگ یانگ" ه‌وه.
AFP ، م.ح