كۆشكی سپی: رژێمی ئەسەد بەرپرسیی سەرەكییە لە پێشێلكردنی ئاگربەست لە سووریا

ئەمریکا ھێشتا بڕوای وایە کە ئومێد بۆ دانووستانەکانی جنێڤ تایبەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا ماوە و پێشیوایە کە واشنتن ئەو کۆبوونەوانە بە تاکە رێگا دەزانێت بۆ گەیشتن بە قۆناغی راگوزەری سیاسی لە سووریا.

K24 – ھەولێر:

كۆشكی دەڵێت، رژیمی ئەسەد بەرپرسیی سەرەكییە لە پێشێلكردنی ئاگربەستی سووریا كە لە نێوان لایەنەكانی سووریا ھاتووەتە ئاراوە.

ئەمریکا ھێشتا بڕوای وایە کە ئومێد بۆ دانووستانەکانی جنێڤ تایبەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا ماوە و پێشیوایە کە واشنتن ئەو کۆبوونەوانە بە تاکە رێگا دەزانێت بۆ گەیشتن بە قۆناغی راگوزەری سیاسی لە سووریا.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن، جۆن ئێرنست، گوتەبێژی کۆشکی سپی، سەبارەت بە ئەگەری شکست ھێنانی دانووستانەکانی جنێڤ رایگەیاند: کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەوەی ھەوڵ بدات کە دانووستانەکان نەوەستن و ھەمیشە ئومێدی چارەسەری سیاسی و ئاشتیانە لە سووریا ھەبێت.

ھەروەھا گوتەبێژی کۆشکی سپی، رژێمی سووریای تۆمەتبار کرد بەوەی رژێمی ئەسەد بەرپرسیاری سەرەکییە لە پێشێلکردنی ئاگربەستەکەی نزیکەی  دوو مانگە لە سووریا ھاتووەتە ئاراوە.

دواتریش جۆش ئێرنست راشیگەیاند، کە ئیدارەی ئۆباما بەردەوام دەبێت لە فشار خستنە سەر لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان تا بەردەوام بن لە بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەکانی جنێڤ.

لە 27 ی شوباتی ئەمساڵ ئاگربەست لە نێوان لایەنكانی سووریا راگەیندرا، ھەریەك لە بەرەی نوسڕە و داعش ناگرێتەوە.