جبووری: ھەندێك كەس دەیانەوێت بە ھاتووھاوار خۆیان بسەپێنن
K24 - بەغدا:
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی گرژییەكانی ناو پەرلەمان و پەكخستنی كۆبوونەوەكان رایگەیاند، ھەندێك كەس ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی هاتووهاوار و دوور له چوارچێوه یاساییه‌كان هێزی خۆیان بسه‌پێنن.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنە كوردییەكان له پەرلەمانی عێراق سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق سوپاسی نوێنەرانی كوردی كرد، لە بەرامبەردا رەخنەی لە ھەندێك لایەنی دیكەی عێراق گرت و رایگەیاند: "زۆر سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م بۆ پاڵپشتیتان له بنیادنانی دامه‌زراوه‌كان و به‌ره‌و ده‌ستووری بوونی هه‌موو شته‌كان، هه‌ڵوێستی ئێوه شایه‌نی سوپاسكردنه".
جبووری، گوتیشی: "ناكرێت ئیراده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه نەمێنێ كه ده‌یانه‌وێت ئیڕاده‌ی خۆیان بسه‌پێنن، ھەندێك كەس ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی هاتووهاوار و دوور له چوارچێوه یاساییه‌كان هێزی خۆیان بسه‌پێنن، ناكرێت ململانێی ئیڕاده‌ی یه‌كتری بكه‌ین ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه كاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌كخراوە، له كاتێكدا ره‌وشی ئه‌مڕۆی وڵات ئه‌م هه‌موو كێشانه هه‌ڵناگرێت".
ئەم گوتانەی سەلیم جبووری، لە كاتێكدایە زیاتر لە ھەفتەیەكە گرژیی و ئاڵۆزیی كەوتووەتە ناو پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەك پەرلەمانتاری مانگرتوو سوورن لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ھەرسێ سەرۆكایەتی عێراق، ھەندێك لە چاوێرانی سیاسی رایانوایە كە ئەمە كێشەی سیاسی نێوان شیعەكانە لە سەردەستەڵات خەڵكی دیكە رادەكێشرێتە ناو ئەو گەمە سیاسییە، لەسەر پێشنیازی سەرۆك كۆماری عێراق دوێنێ بڕیاربوو پەرلەمانی عێراق كوببێتەوە، بەڵام بەھۆی دۆخی ناو پەرلەمان كۆبوونەوەكە دواخرا.