نوێترین ژماره پێوانه‌ییه‌كانی ئه‌گوێرۆ بزانه
دوای ئه‌و گۆڵه‌ی كه شه‌وی رابردوو له نیوكاسڵ تۆماری كرد، ئه‌گوێرۆ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌وره‌ی تۆمار كرد كه هیچ یاریزانێكی ئه‌مریكای لاتین له پرێمه‌ر لیگ ئه‌م ریكۆرده‌ی تۆمار نه‌كردووه.
دوێنێ له پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد میوانداریی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كرد و یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
تاكه گۆڵی مانچێسته‌ر سیتی سێرجیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری ئارجێنتینایی له خوله‌كی 14 بەلێدانی سەر تۆماری كرد.
ئه‌گوێرۆ بەو گۆڵەی لە دژی نیوكاسل تۆماری كرد، بووە یەكەم یاریزانی ئەمریكای لاتین ژمارەی گۆڵەكانی لە پریمەرلیگ بگاتە 100 گۆڵ.
ئەگوێرۆ به‌و گۆڵه بووه یەكەمین یاریزان كه زۆرترین گۆڵی لە دژی یانه‌ی نیوكاسڵ تۆمار كردووە كه ژماره‌كه‌ی 11 گۆڵه.
له مێژووی خولی نایابی ئینگلیزی ئەگوێرۆ، له دوای ئالان شیره‌ر هێرشبه‌ری پێشووی نیوكاسڵ بووە دووەم یاریزان كە بە خێراترین ماوه 100 گۆڵ له پرێمه‌ر لیگ تۆمار بكات.
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ ئێستا به 22 گۆڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گۆڵكارانی پرێمه‌ر لیگ دێت و به جیاوازی 2 گۆڵ هاری كه‌ین، هێرشبه‌ری تۆتنهام دووره كه لوتكه‌ی گۆڵكارانی گرتووه.