لاوانی مانچێسته‌ر یونایتد نازناوی پرێمه‌ر لیگیان به‌ده‌ستهێنا
شه‌وی ڕابردوو له دوایین یاری پرێمه‌ر لیگ بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ، لە یاریی کۆتایی لاوانی مانچێستەر یونایتد رووبەرووی لاوانی تۆتێنھام ھۆتسپێر بوونەوە.
سەرەتا دۆنالد لاڤ، توانی گۆڵی یەکەم بۆ شەیتانە سوورەکان تۆمار بکات، دواتر بۆ جاری دووەم ئاندریاس پرێیرا تۆری تۆتێنھامی ھەژاند،
لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکە، گیلێرمۆ ڤارێلا توانی گۆلی سێیەم و سەرکەوتن بۆ مانچێستەر یوانیتد تۆمار بکات، هه‌رچه‌ند یانه‌ی تۆتنهامی له‌نده‌نیش دوو گۆڵی له یارییه‌كه تۆمار كرد، به‌ڵام دواجار یارییه‌كه به ئه‌نجامی (3 ـ 2) له به‌رژه‌وه‌ندی لاوانی مانچێسته‌ر كۆتایی هات.
لاوانی مانچێستەر یونایتد، توانیان بۆ جاری سێیەم لە چوار ساڵی رابردوو ناسناوی پرێمەرلیگ بەدەست بێنن.
یانه‌كانی سه‌نده‌رلاند، ئیڤه‌رتۆن، مانچێسته‌ر سیتی و تۆینهام له خانه‌كانی دووه‌م تا پێنجه‌م هاتن.