زیاتر لە 100 ھەزار ھاووڵاتی سووریا لە سنووری توركیا گیریان خواردووە

لە ترسی شەڕ و قەیرانی سیاسی وڵاتیان جێھێشتووە

K24 - ھەولێر:

رێكخراوی پزیشاكانی بێ سنوور رایگەیاند، زیاتر لە 100 ھەزار ھاووڵاتی سووریا كە لە ترسی شەڕ و ئاڵۆزیی وڵاتەكەیان دەیانەوێت بەرەو ئەورووپا بڕۆن، لە سەر سنووری توركیا گیریان خواردووە، داوا لە یەكێتی ئەورووپا دەكەت ئەو پەناخوازانە بپارێزێت.

لە راپۆرتكیدا رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور رایگەیاند: "داوا لە یەكێتی ئەورووپا و توركیا دەكەین چارەسەری كێشەی ئەو ھاووڵاتیە سووریانە بكەن كە كە بەھۆی شەڕ لە وڵاتەكەیان دەیانەوێت روو لە وڵاتانی ئەورووپا بكەن و لەسەر سنووری توركیا گیریان".

 ئەو رێكخراوە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ژمارەی ئەو ھاووڵاتیە سووریانەی لە سەر سنووری توركیا گیریان خواردووە ژمارەیان زیاتر لە 100 ھەزار كەس دەبێت".

رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور داوا لە یەكێتی ئەوروپا دەكات: "لە بری ئەوەی  پەناخوازان بگەڕێننەوە، گرنگە ئەو پەناخوازانە بپارێزن كە لەسەر سنووری نێوان توركیا و سووریادان".

بەھۆی قەیرانی سیاسی و دارایی لە ئەنجامی شەڕی نێوان حكوومەت و ئۆپۆزسیۆنی سووریا ھەزاران ھاووڵاتی سووریا روویان كردووەتە سنوورەكانی توركیا، بەڵام حكوومەتی توركیا رێگەیان پێنادات بڕۆنە ناو خاكی وڵاتەكەی.