مۆرینهۆ ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را
ڕێكخراوی خێرخوازی یونسێف، له 5ـی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ یارییه‌كی خێرخوازی له یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆردی تایبه‌ت به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئینگلته‌را و ئه‌ستێره‌كانی جیهان ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی Telegraphـی بریتانیا، خۆزێ مۆرینهۆ بۆ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌ستنیشان كراوه و یاریده‌ده‌ره‌كه‌شی (سام ئالاردایس)ـی راهێنه‌ری یانه‌ی سه‌نده‌رلاند ده‌بێت.
كڵاودیۆ رانیێری راهێنه‌ری یانه‌ی لیسته‌ر سیتی به ڕاهێنه‌ری تیپی ئه‌ستێره‌كانی جیهان هه‌ڵبژێردراوه.
مۆرینهۆ پێشتر وه‌ك راهێنه‌ری تیپی ئه‌ستێره‌كانی جیهان، جامی ئه‌م یارییه خێرخوازییه بردۆته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ تیپێكی دیكه جیاوازیش ئه‌و نازناوه ببه‌مه‌وه.
مۆرینهۆ گوتیشی: زۆر خۆشحاڵ ده‌بم دواجار رانیێری یارییه‌ك بدۆرێنێت.
ئه‌م یارییه ساڵانه ڕێكخراوی یونسف سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و داهاتی ئه‌م یارییه‌یش بۆ منداڵانی هه‌ژار و بێ سه‌رپه‌رشتیاره.