یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران گیانی له‌ده‌ستدا
مێهراد ئۆلادی، یه‌كێك له دیارترین هێرشبه‌ره‌كانی خولی تۆپی پێی ئێرانی له ته‌مه‌نی 30 ساڵی ماڵئاوایی له ژیان كرد و ئه‌مڕۆیش له گۆڕستانێكی شاری تاران به‌خاك سپاردرا.
ئیساعیل ره‌مه‌زان، وته‌بیژێك له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هیدانی شاری تاران له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی تاران رایگه‌یاندووه كه پاشنیوه‌رۆی دوێنێ سێشه‌ممه به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنی پزیشكی (میهراد ئۆلادی)ـیان بۆ نه‌خۆشخانه هێنا، دوای مانه‌وه‌ی بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه پزیشكیه‌كان (ئۆلادی) نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه و به‌ڵام پیشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه كێشه‌ی ته‌ندروستی زیاتری هه‌بوو بێت.
مێهراد ئۆلادی، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی (پێرسیپۆلیش، ئیستیقلالی ئێرانی و شه‌بابی ئیماراتی) كردووه، پێش كۆچكردنیشی یاریزانی یانه‌ی مالاڤانی ئێرانی بووه. هاوكات 13 یاریی بۆ تیپی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێران ئه‌نجامداوه.