ئه‌و 10 شته سه‌یره‌ی كه له پێستی مرۆڤ دروستكراون
1. به‌رگی كتێب
زانكۆی هارفۆردی ئه‌مه‌ریكا، كتێبه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه، كه به پێستی مرۆڤ به‌رگ كراوه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 17، به‌ڵام شاره‌زایان پێیان وایه، كه مێژووه‌كه‌ی زۆر له‌وه كۆنتره.
یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی به پێستی مرۆڤ به‌رگ كراوه، به‌ناوی "تۆماری بریستۆل"ه و هی به‌ندیخانه‌ی بریستۆل بووه، پێسته‌كه‌ش هی پیاوێك بووه به‌ناوی "جۆن هۆروود" ته‌مه‌ن 18 ساڵان، كه یه‌كه‌م كه‌س بووه له به‌ندیخانه‌كه له سێداره دراوه.
2. ده‌هۆڵ
له‌سه‌ده‌ی 15ه‌هه‌مدا، سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی شۆڕشی پرۆتستانتی له دژی كلێسا كاسۆلیكه‌كان، به‌ناوی "جان زیسكا"، سه‌ركردایه‌تی شۆڕشه‌كه‌ی كردووه، دوای تووشبوونی به نه‌خۆشی تاعوون، داوای كردووه دوای مردنی، پێسته‌كه‌ی له له‌شی دابماڵرێت و بكرێته ده‌هۆڵ، بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌نگه‌كه‌ی، دوژمنان بترسێنن.
3. پیڵاو
له ساڵی 1876، خاوه‌ن كارگه‌یه‌كی پێڵاو له ئه‌مه‌ریكا، به‌ناوی "مارینهۆڵز"، چه‌ندین جۆری پێست، بۆ دروسكردنی پێڵاو تاقیده‌كاته‌وه، وه‌كو پێستی ماسی و ماری ئاناكۆندا، دواتر بڕیاریدا پێڵاو، له پێستی ئه‌و سه‌ربازه په‌ككه‌وتوو و بێ ناسنامه‌كان دروست بكات، كه گیانییان له‌ده‌ستداوه، یه‌كێك له‌و پێڵاوانه‌ی له پێستی مرۆڤ دروستكراوه، تا ئێستاش له په‌یمانگا "سمیس سۆنیان"ی واشنتۆن پارێزراوه.
4. ئێله‌گ
له سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسا، خه‌ڵك ئێله‌گی دروستكراوی پێستی مرۆڤییان به‌كارده‌هێنا، ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ناوی "سانت جه‌ست"، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی بێتاوانی له سێداره‌داوه، یه‌كێك له‌وانه كچێكی جوان بووه، كه سه‌رنجی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی بۆ لای خۆی راكێشابوو، بۆیه بڕیاریدا، دوای له سێداره‌دانی ئه‌و كچه گه‌نجه، ئێله‌گێكی تایبه‌تی له پێسته‌كه‌ی دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له بۆنه‌كاندا بیپۆشێت.
5. به‌رگی قوتووی جگه‌ره
له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی 19، گه‌وره تاوانبارێكی فه‌ره‌نسی، به‌ناوی "هێنری پرانزینی" له سێداره درا، كه تۆمه‌تبار بوو به كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر ژن له‌و وڵاته‌دا، دواتر یه‌كێك له پۆلیسه نهێنییه‌كان، توانی پارچه‌یه‌ك پێستی "پرانزینی" به‌ده‌ست بهێنێت و بیكاته به‌رگی قوتووی جگه‌ره و وه‌ك یادگارییه‌ك هه‌ڵی بگرێت.
جه‌سته‌ی ئه‌و تاوانباره، پارچه پارچه كراوه، هه‌ندێك خه‌ڵك ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان كردووه وه‌ك پیشاندانی رووی دزێوی، له‌لای خۆیان هه‌ڵیانگرتووه پاراستوویانه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك پارچه‌ی لێ فرۆشراوه، ژنێكی فه‌ره‌نسیش ددانێكی ئه‌و پیاوه‌ی كڕیوه و له‌سه‌ر ئه‌نگوستیله‌كه‌ی دایناوه.
6. سه‌نده‌ڵ
لویسی 13ه‌هه‌م پاشای فه‌ره‌نسا، مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پاراستنی شته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان، به‌ناوی "دو رۆی" دامه‌زراند، یه‌كێك له سه‌یرترین ئه‌و شتانه‌ی له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا هه‌ڵگێرابوو، جووتێك سه‌نده‌ڵ (نه‌عل) بووه، كه له پێستی مرۆڤ دروستكرابوون، كه له‌لایه‌ن پزیشكێك له پاریسه‌وه پێشكه‌ش به مۆزه‌خانه‌كه كرابوو.
7. كارتی بانگهێشتنامه
ویلیا‌م بێرگ و ویلیا‌م هاری، جه‌سته‌ی مردووانیان ده‌دزی و به پزیشكه‌كانییان ده‌فرۆشته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی توێكاری له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و دوو كه‌سه به‌ریتانیه 17 كه‌سییان له سكۆتله‌ندا كوشت.
دوای ده‌ستگیركردن و له سێداره‌دانییان، پێسته‌كانییان داماڵرا و كارتی تایبه‌تی بانگهێشتنامه‌یان لێ دروست كرد، ئێسكه په‌یكه‌ره‌كانیشیان له زانكۆی ئه‌ده‌نبه‌ره، پارێزراوه.
8. جزدانی پاره
ساڵی 1833، له ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مه‌ریكا، په‌نابه‌رێكی فه‌ره‌نسی به‌ناوی "ئه‌نتۆنی لۆبلانك" سێ كه‌سی كوشت و جزدانه گرانبه‌هاكانی لێ دزین، دوای ده‌ستگیركردنی، سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، دادوه‌ر بڕیاریدا دوای مردنی، وه‌ك سزادانێك، سێ جزدان له پێسته‌كه‌ی دروست بكرێت.
9. پێڵاوی پاژنه‌به‌رزی ژنان
له كۆتایی سه‌ده‌ی 19، پزیشكی هۆڵه‌ندی "هێرمان بۆیرهاڤ"، چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دروستكراوی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوو، یه‌كێك له‌وانه‌ش، جووتێك پێڵاوی پاژنه به‌رزی ژنانه بوو، كه له پێستی ده‌موچاوی تاوانبارێك دروستكرابوو.
10. جلوبه‌رگی فه‌ره‌نسا
له سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسا، خه‌ڵك وایان ده‌زانی جه‌سته‌ی مردووه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه گۆڕستانه‌كان، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی كه جه‌سته‌ی ئه‌و مردووانه، له دروستكردنی جلوبه‌رگ، به‌كارده‌هێنران، به‌و پێه‌ی حكوومه‌تی ئه‌و كات، پێی وابووه، به‌كارهێنانی جه‌سته‌ی مردووه‌كان له پیشه‌سازی جلوبه‌رگ، تێچووێكی زۆر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.