زیدان، له گاریس به‌یل توڕه‌یه و له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش دووری خسۆته‌وه
زیدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید دوێنێ له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌یدا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كرا و هه‌واڵی دوورخستنه‌وه‌ی گاریس به‌یلی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ڕاگه‌یاند.
رۆژنامه‌ی Elmundoـی كه‌ته‌لۆنیا له به‌دواچوونێكدا ئاشكرای كردووه كه ئه‌ستێره‌ی وێڵزی گاریس به‌یل دوای یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر خیتافی بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو كاتژمێر به‌دیار پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی گۆڵف بینراوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌یل دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ هه‌ستی به ئازارێكی زۆر كردووه، كاتێك زیدانیش به‌مه‌ی زانیوه ڕاسته‌وخۆ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی داوه و توڕه‌بوونی خۆشی پیشانداوه.
زیدان به گاریس به‌یلی راگه‌یاندووه كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌و كردویه‌تی له شوێنی خۆی نه‌بوو، چونكه یانه‌كه ئێستا له گه‌رمه‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانه بۆیه ئاگاداری كردۆته كه پێویسته ته‌نیا بیر و هۆشی لای مه‌شق و یارییه‌كان بێت.
رۆژنامه‌ی Elmundo ئه‌وه‌یشی خستۆته ڕوو كه گاریس به‌یل زۆر هۆگری یاریی گۆڵفه و پێشتریش كاتێك له پرێمه‌ر لیگ و یانه‌ی تۆتنهام بووه زۆربه‌ی كاته‌كانی له له‌نده‌ن به سه‌یركردنی یاریی گۆڵف به‌سه‌ر بردووه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له لالیگای ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید له كات 11:00ـی شه‌و میوانداریی یانه‌ی ڤیاریال بكات.