توركمانهكانی كهركووك داوای پۆستی زیاتر دهكهن
K24 - كهركووك:
تورکمانەکانی کەرکووک داوای پۆستی بەرێوەبەری گشتی پەروەردە و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری کەرکووک دەکەن و دەڵێن ئەو پۆستانە پشکی ئەوانەو پێویستە رادەستییان بکرێتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە خۆپێشاندانێکی ناڕەزاییان ئەنجامداو ھەڕەشەی مانگرتن و خۆپێشاندانی گەورەترییان کرد، ئەگەر ھاتوو ئەو پۆستانەیان پێ نەدرێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکیش توورکمانەکان بەوە تۆمەتبار دەکات، کە لە نێوخۆیاندا ناکۆییان ھەیە و ناوی کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستانە نانێرن.
ئەمە خۆپیشاندانی تورکمانەکانی کەرکووکە و داوای چەند پۆستێك لە ئیدارەی شارەکە دەکەن، ئەوان خۆیان بە پاروێزخراو دەزانن و دەڵێن: "لە دەسەڵاتەکانی شارەکەدا بە گوێرهی پێویست بەشداری به توركمان پێنەکراوە".
ئەوان لە درووشمەکانییاندا زەوتکردنی مافەکانییان بە ھێڵی سوور ناودەبەن و بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆش کورد بە پەراوێزخستنییان تۆمەتبار دەکەن.
لە رووی پێکھاتەی نەتەوەییەوە تورکمانەکان ئەگەر چی لەدوای کورد و عەرەب بە پلەی سێیەم دێن, بەڵام زیاتر لە قەبارەی خۆیان داوای پۆستەکان دەکەن و کەرکوویش بەشارێکی تورکمانی ناودەبەن.
لیستی برایەتی کەرکووك کە لیستی زۆرینەی نێو ئەنجوومەنی پارێزگایەو بە پێی یاسا دەتوانێت بەتەنیا ھەموو دەسەڵاتەکانی شارەکە بەبێ بەشداریکردنی پێکھاتەکانی دیکە بەرێوەببات, بەڵام ئەمەی رەچاونەکردووە و ھاوسەنگی لە پۆستەکاندا پاراستووە, ھەربۆیە سەرۆکی ئەنجوومەن کە تورکمانەکان داوای ئەو پۆستە دەکەن دەڵێت تورکمانەکان لە نێوخۆیاندا ناکۆکن و کاندید بۆ ئەوپۆستانە دیاری ناکەن.
لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك ئەنجام نەدراوە, ئەمەش بە ھۆکار دەزانرێت بۆ رێکنەکەوتن و گۆڕینی پۆستی فەرمانگەو بەرێوەبەرایهتییەکانی شارەکە لە نێوان پێکھاتەکاندا, کە زۆر جار بەھۆی حاڵەتی مردن یان دوورخستنەوەی ئەوکەسانە بۆشایی دروست دەبێت و نەتەوەیەك لەجیاتی نەتەوەیەکی دیکە ئەو بۆشاییە پڕدەکاتەوەو سەرئەنجام کێشەی لێدەکەوێتەوە.