سه‌ركرده باڵاكانی یه‌كگرتوو هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی ئه‌میندار ده‌ده‌ن
K24 – سلێمانی:
لەگه‌ڵ نزیکبوونەوەی وادەی بە ستنی حەوتەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، خواستی بە دەستھێنانی کورسیەکەی ئەمینداری گشتی، بووه‌تە ئامانجی بەشێکی زۆر لە سەرکردە دیارەکانی ئێستای ئەو حیزبە ، لە ئێستاوە خەریکی خۆشکردنی ئەو رێگایەن بۆ کۆکردنەوەی ئەو دەنگانه‌ی کە دواجار لەسەر ئەو کورسیە جێگیریان دەکات.
به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، بۆ سه‌ر شانۆی سیاسی و دووباره خۆكاندیدكردنه‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كه‌ی پێشووی، خه‌ریكی ریسی ئه‌و سه‌ركردانه ده‌كاته‌وه به خووری و بێهیوای كردوون.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئێستا له دۆخێكی فیكری و ئایدۆلۆژی سیاسی‌دا ده‌ژی، پێده‌چێت گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، بۆ ناو كێبكڕكێكه، بۆ پینه‌كردنی ئه‌و درزانه بێت كه ئێستا كه‌وتوونه‌ته نێو ریزی به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و حزبه‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، له دایكبوونی 1950ی شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌یه و ساڵی 1969 په‌یوه‌ندی به ئیخوان موسلیمینه‌وه كردووه، له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1994، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قوتابیانی ئیخوان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانییان ئیعلان كرد.
له كۆنگره‌ی یه‌كه‌مه‌وه تا كۆنگره‌ی پێنجه‌م، به ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردرایه، به‌ڵام له كۆنگره‌ی شه‌شه‌م، له ژێر فشاری سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه خۆی كاندید نه‌كرده‌وه.