به‌فه‌رمی بارسێلۆنا به‌شداریكردنی نێیماری له كۆپا ئه‌مێریكا یه‌كلاكرده‌وه
پێگه‌ی فه‌رمی بارسێلۆنا رایگه‌یاندووه نێیمار دا سێلڤای هێرشبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بڕازیلی له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی بڕازیل به‌شدار نابێت له كۆپا ئه‌مێریكا.
به‌مدواییه فێدراسیۆنی تۆپی پێی بڕازیل له ململانێدابوو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی له هه‌ردوو پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه به‌شداری بكات، له‌به‌رامبه‌ردا یانه ئیسپانیه‌كه سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ته‌نیا به‌شداری یه‌ك پاڵه‌وانییه‌تی بكات.
بلوگرانا له به‌یاننامه فه‌رمیه‌كه نووسیویه‌تی سوپاسی فێدراسیۆنی تۆپی پێی بڕازیل ده‌كه‌ین كه رازی بوو به داواكارییه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی نێیمار له هاوینی داهاتوو به‌شداری یه‌ك پاڵه‌وانییه‌تی بكات، كه ئه‌ویش ئۆڵمپیادی ریۆدی جانیرۆیه.
وابڕیاره ئۆڵمپیادی ریۆ دێ جانێرۆی بڕازیل له نێوان 3 تا 12 ـی ئۆگه‌ستی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.