یاھوو ناتوانێ ركابەری كۆمپانیا ھاوشێوەكانی خۆی بكات
K24 – ھەولێر:
كۆمپانیای یاهوو رایگه‌یاند، له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به بڕی 99 ملیۆن دۆلار زیانی ئابووریی پێگه‌یشتووه و ناتوانێ ركابه‌ری كۆمپانیا هاوشێوه‌كانی خۆی بكات له بازاره‌كاندا.
كۆمپانیای یاهوو رایگه‌یاند: چارێكی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ زیانێكی ئابووریی گه‌وره‌ی به‌ركه‌تووه، به‌راورد به چارێكی یه‌كه‌می پارساڵ و كۆمپانیاكه ناتوانێ ركابه‌ری هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای گۆگل و فه‌یسبووك بكات.
یاهوو به‌دوای پلانی جێگره‌وه دا ده‌گه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی زیانه‌كانی كه‌متر بكاته‌وه و ئه‌گه‌ری فرۆشتی به‌شێك له كۆمپانیاكه له ئارادایه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌های بازاری كۆمپانیای یاهوو به 38 ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێندرێت و زۆرترین قازانجی كۆمپانیاكه له‌ساڵی 2008 بووه له‌و كاته‌وه ئاستی گه‌شه‌ی كۆمپانیاكه به‌ره‌و داكشان ده‌ڕوات.
یاھوو کومپانیایێکی ئەلیكترۆنی ئینتەرنێتی ئەمریکیە کە لە 1 ئازاری 1995 لە لایەن جێری یانگ و دێڤید فیلۆ دامەزرا و تا ئێستا بەردەوامە.