ئاتلێتیكۆ مه‌درید ديێگۆ گۆدینی به‌رگریكاری له‌ده‌ستدا
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی لێدانێكی كوشنده‌ی به‌ر ده‌كه‌وێت به پێكرانی دیێگۆ گۆدینی ئه‌ستێره و سه‌ركرده‌ی تیپه‌كه‌ی له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئاتلێتیك بلباو.
ئه‌م ئه‌ستێره ئۆرۆگواییه له یارییه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره هه‌ستی به ئازار كرد و نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت، دواتر راگه‌یه‌نرا تووشی پێكان بووه له به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی چه‌پی.
له‌م یارییه‌دا گۆدین نه‌یتوانی یارییه‌كه ته‌واو بكات و له خوله‌كی 9ـی سه‌ره‌تا لاكێشه‌ی سه‌وزی بۆ لۆكاس فێرناندێز جێهێشت.
ئه‌وه‌ش دووپاتكراوه‌ته‌وه یاریزانه‌كه له یاری چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن له هه‌فته‌ی داهاتوو ناتوانێت یاری بكات.