بارسێلۆنا به بردنه‌وه‌ی له دیپۆرتیڤۆ لاكۆرونا پێنج سوودی ده‌سكه‌وت
ره‌نگه ئاسایی بێت بارسێلۆنا كاردانه‌وه‌ی به‌هێز‌ی هه‌بێت دوای ئه‌و ره‌خنه زۆرانه‌ی ئاراسته‌ی كران به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان، هه‌رچه‌نده له دۆخێكی زه‌حمه‌تی ئه‌م وه‌رزه توانی به هه‌شت گۆڵ دیپۆرتیڤۆ لاكۆرونا تووشی شكست بكات.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له‌چه‌ند رووێكه‌وه سوودی گه‌وره‌ی به یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه گه‌یاند، له‌م خاڵانه‌دا روونی ده‌كه‌ینه‌وه:
- گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه
له‌دوایین یارییه‌كان رووخانی بارسێلۆنا له‌رووی متمانه‌وه به‌روونی بینرا، به‌تایبه‌ت زۆری به‌هه‌ده‌ردرانی هه‌لی گۆڵكردن له یارییه‌كه‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا له ترسی شكست، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه كاتێكی گونجاو بوو بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه و یاریزانانی متمانه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
- سوارێز، نزیكبوونه‌وه له رۆناڵدۆ
هێرشبه‌ره ئۆرۆگواییه‌كه له یارییه‌كه‌دا چوار گۆڵ (سوپه‌ر هاتریك)ـی تۆماركرد، كه پێنج یاری بوو مانی له گۆڵكردن گرتبوو، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بۆ 30 گۆڵ به‌رزكرده‌وه و جیاوازی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆی گۆڵكاری لالیگا بۆ گۆڵێك كه‌مكرده‌وه.
- بارسێلۆنا زه‌حمه‌تترین به‌ربه‌ستی تێپه‌ڕاند
دوای شكسته‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ڤیاریال ترسی زۆر لای هه‌مووان دروست بوو كه ئه‌م یارییه زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی چڕ و بێزاركه‌ر ده‌بێته‌وه كه له پێشتر توانای هه‌بووه ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو بخوڵقێنێت، به‌ڕێژه‌یی ده‌كرێت ئه‌و یارییانه‌ی بارسێلۆنا ماویه‌تی ئاسان بن به به‌راورد له‌گه‌ڵ یاریی ركابه‌ره‌كانی، كه چوار یاری داهاتووی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سپۆرتینگ خیخیۆن، ریال بێتیس، ئیسپانیۆل و گرانادا ده‌كات.
- كه‌مبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆكان
بارسێلۆنا و یاریزانه‌كانی رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین پاڵه‌په‌ستۆی بوونه‌وه به‌هۆی ره‌خنه‌ی هانده‌ران و لایه‌نگرانی یانه‌كه، به‌تایبه‌ت دوای ڤیدیۆكه‌ی دانی ئه‌لڤێس و هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی نێیمار به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه پاڵه‌په‌ستۆ و ره‌خنه‌كانی سه‌ر یاریزانان و یانه‌كه له‌لایه‌ن هانده‌ران و میدیاكان كه‌مده‌كاته‌وه.
- گه‌ڕانه‌وه‌ی MSN
ماوه‌یه‌كی كورت بوو سیانییه‌كه‌ی بارسێلۆنا له ئاسته راسته‌قینه‌كه و گۆڵ تۆماركردن دووركه‌وتبوونه‌وه، به‌ڵام له‌م یارییه‌دا به راسته‌قینه‌یی گه‌ڕانه‌وه و سوارێز چوار گۆڵ و مێسی گۆڵێكی تۆماركرد، هه‌روه‌ها نێیمار دوای 579 خوله‌ك جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه گۆڵ تۆماركردن.