مایكرۆسۆفت به‌رهه‌مهێنانی ئامێری یاری ڤیدیۆیی ئێكس بۆكس 360 ده‌وه‌ستێنێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئه‌مریكیی دوێنێ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: به‌رهه‌مهێنانی ئامێری یاری ڤیدیۆیی (ئێكس بۆكس 360) ده‌وه‌ستێنێت.
ئه‌و ئامێره ره‌واجێكی فراوانی هه‌بوو و یارمه‌تی كۆمپانیاكه‌ی دا شوێنێكی به‌هێز له‌و بازاڕه‌دا بگرێت.
له‌وه‌ته‌ی ده‌ركردنی له 2015 زیاتر له 80 ملیۆن یه‌كه له‌و ئامێره فرۆشراوه.
له نووسراوێكیدا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت گوتی: به‌رده‌وامده‌بێت له فرۆشتنی ئه‌مباری ئێستای ئه‌و ئامێرانه و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پشتیوانی بۆ كڕیارانی.
له‌گه‌ڵ رووتێكردنی كڕیاران بۆ نوێترین كۆپی كه كۆمپانیاكان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، فرۆشتنی یه‌كه كۆنتره‌كان له ئامێره‌كانی یاری ڤیدیۆیی وه‌ك ئێكس بۆكس 360 و پله‌ی سته‌یشن3 دابه‌زیوه.
REUTERS ، م.ح