ھەر خێزانێكی ئاوارە بڕی 250 ھەزار دینار وەردەگرێت

"هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە و سەرجەم ئاوارەکان دەگرێتەوە، لە هەر پارێزگایەکی عێراقدابن".

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو، هەرخێزانێکی ئاوارە 250 هەزار دینار وەردەگرێت.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێڕاق، لە راگەیندروێكدا راشیگەیاند: "وەزارەت بڕی 250 هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە تەرخانکردووە".

لە راگەیەنراوێکەی وەزارەتی ناوبراو دەشڵێت: "هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە و سەرجەم ئاوارەکان دەگرێتەوە، لە هەر پارێزگایەکی عێراقدابن".

لە ماوەی رابردوو دا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بڕی یەک ملیۆن دیناری بە سەر 99 هەزار خێزانی ئاوارە لە رێی کارت زیرەکەوە دابەش کرد.

بەھۆی شەڕی داعش ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتیانی پارێزگای ئەنبار و مووسڵ و دەورووبەریان ئاوارەی نێوخۆی عێراق بوون، كە ژمارەیەكی زۆریان لە ھەرێمی كوردستانن، لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو، سەلیم جبووریی رایگەیاند، ده‌بێ پاره‌ی زیاتر له‌ بودجه‌ی ساڵی 2016 بۆ ئاواره‌كان ته‌رخان بكرێت و گه‌ڕانە‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان له‌ دیاله‌ و سه‌لاحه‌دین و ده‌وروبه‌ری به‌غدا و شنگال كارێكی گرنگه‌ و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیشه‌ بۆ بەزاندنی كێشه‌كانمان.