هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق زياديكردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی رایگه‌یاند، به‌راورد به مانگی شوبات هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی ئازار زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 102 ملیۆن به‌رمیل و له‌لایه‌ن 33 كۆمپانیای جیهانیه‌وه هه‌نارده‌كراوه.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌مانگی ئازاری رابردوودا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 102 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت و كۆی داهاتی فرۆشتنی نه‌وتیش گه‌یشتۆته 2 ملیار و 894 ملیۆن دۆلار.
عاسم جیهاد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، بڕی نه‌وتی هه‌نارده كرا‌و به‌راورد به‌مانگی شوبات به‌رز بووه‌ته‌وه و تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش به 28 دۆلار‌و 4 سه‌نت فرۆشراوه، لەھەمانكاتدا ته‌واوی نه‌وتی هه‌نارده‌كراویش له كێڵگه‌كانی باشووره‌وه بووه و له‌لایه‌ن 33 كۆمپانیای جیهانیه‌وه هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی جیهان كراوه.