له ميانمار منداڵان قوربانى يه‌كه‌مى رۆژگارى هه‌ژاريين
K24 – هه‌ولێر:
له‌وڵاتی میانمار رێژه‌یه‌كی زۆری منداڵان به‌هۆی سه‌رقاڵیان به به‌ده‌ستهێنانی بژێوی رۆژانه خه‌ریكی كاركردنن و له خوێندن دابڕاون و له‌ته‌مه‌نێكی بچو‌وكدا ده‌خرێنه ژێر كاری قورسه‌وه، كچانیش له‌گه‌ڵ كوڕان له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا كاریان پێده‌كرێت و رۆژانه‌ی هه‌ر منداڵێكیش نزیكەی هه‌شت دۆلار دایه.
ئێره ناوچه‌ی یانجۆنه له‌نزیك گوندی بالۆتی له وڵاتی میانمار، ناوچه‌یه‌كی هه‌ژار نشینه‌و زۆرترین رێژه‌ی منداڵ له بازاره‌كانیدا كار ده‌كه‌ن.
ئه‌و مێر منداڵه‌ش كه ته‌مه‌نی 16 ساڵه ماوه‌ی چوار ساڵه له‌كاركردن به‌رده‌وامه، رۆژانه‌ی كاركردنی ته‌نها 8 دۆلاره و ماوه‌ی 5 ساڵه قوتابخانه‌ی جێهێشتووه به‌مه‌به‌ستی كاركردن.
تون مین، منداڵێكی كرێكاره و ده‌ڵێت: هیوایه‌تم ئه‌وه‌یه ببم به بازرگانێك له بازاری ماسی فرۆشاندا، ته‌نها پێویستم به چه‌ند پاره‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌بازاری ماسی فرۆشه‌كان بازرگانی بكه‌م و پاره‌ی زیاترم ده‌ستبكه‌وێت.
منداڵانی ديكه‌یش له‌و ناوچه هه‌ژارنشینه‌ی میانمار به‌بێ گوێدانه ره‌گه‌ز له‌كاری جۆراوجۆر‌و ته‌نانه‌ت بیناكاریش كاریان پێ ده‌كرێت.
لاوین مینت، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی میانمار ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر نه‌توانیین ئه‌و گرفته‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، هیچ جۆره پێشكه‌وتنێك له‌وڵاته‌كه‌مان به‌دی ناكرێت، پێویسته سیاسه‌تێكی گونجار ده‌رباره‌ی منداڵان دابڕ‌ێژین، لایه‌نی كه‌م ته‌مه‌نێك ده‌ستنیشان بكه‌ين بۆ كاركردنی منداڵان.
منداڵان له ناوچه‌یه بێ به‌شن له‌هه‌موو ئاره‌زووه‌كانیان و ته‌نها بیریان لای به‌خێوكردنی خێزانه‌كانیانه، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ریاو ماسیگریشدا كاریان ده‌ست نه‌كه‌وێت، له‌بواری بیناكاریدا له‌كار كردن ناوه‌ستن.
سلینگسبای، نوێنه‌ری نووسینگه‌ی ئاسیای پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، پێویسته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كان بریتی بێت له دانانی یاساییه‌ك بۆ رێگری كردن له كاركردنی منداڵان، لێره‌دا منداڵان له‌ته‌مه‌نێك زۆر زووه‌وه ده‌ست به‌كرێكاری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه.
ته‌نانه‌ت فرۆشیاری بازاره‌كانیش زۆربه‌یان منداڵن و سه‌رگه‌رمی به‌ده‌ستهێنانی بژێوی خۆیان و خێزانه‌كانيانن.