ژماره‌يه‌ك نوێنه‌رى كورد ده‌يانه‌وێت نه‌بنه‌ به‌شێك له‌ ململانێكانى عێراق

نوێنەرانی کورد لە بەغدا نایانەوێت لایەنگری کێشەکانی عێراق بکەن، بەڵکو دەیانەوێت وەکو دراوسێیەک مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق بکەن

K24 – هه‌ولێر:

نوێنەرانی کورد لە بەغدا نایانەوێت لایەنگری کێشەکانی عێراق بکەن، بەڵکو دەیانەوێت وەکو دراوسێیەک مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق بکەن، شارەزایەکی سیاسی بۆچوونی وایە کورد نابێ ببێتە لایەنێک لەو ململانێیە، ئەندامێکی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش دەڵێ: کورد دەتوانێ شەریکێکی راستەقینە بێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان.

لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و نوێنەرانی كورد لە بەغدا سەرەڕای ھەموو كێشەكانی هه‌رێم لە گەڵ بەغدا  له‌ ھەوڵی ئه‌وه‌دان وەك دراوسێیەك  چارەسەری ئەو كێشانە بكه‌ن و تا رادەیەك خۆی بە دوور بگرێ لە كێشە تایفیەكان. نوێنەرێكی كوردیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئێمە پشتگیری  ئەو بەرەیە دەكەین لە گەڵ یاسا بێت.

یەكبوونی كورد بە تایبەتی لە ناو ھەرێمی كوردستان و چارەسەری كێشەكانی ناوخۆیی ھەرێم بە پێی وتەی پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەری كێشەكانی عێراقیش.

شارەزاییەكی بواری زانستە سیاسیەكانیش دەڵێت: كورد لە ئێستادا دەبێت پشتگیری دیموكراسی زۆرینە بكات و ھاوسەنگی رابگرێت.

لەگەڵ ئاڵۆزییەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قوڵتر بوونەوەی كێشەكان  و پەرلەمانتارانی  كردووەتە دوو بەرە. نوێنەرانی كوردیش نایانەوێت ببنە بەشێك لە كێشەكان.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a989451e-b324-49e6-88e0-44dd5efa626d/kurd%20le%20bexda.ism/manifest