"یاسایه‌كی گشتی بۆ رێكخستنی كاری رۆژنامه‌وانی له‌ كوردستاندا نییه‌""

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/aee402d6-7607-4f83-adea-50f9d1a19b5f/yadi%20rojnamagari.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

لە یادی 118 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردیدا، رۆژنامەنووسان و پسپۆرانی بواری میدیا، رەخنە لە جێبەجێکردنی یاساکانی رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان دەگرن، پێشیانوایە ئازادی میدیایی لە هەرێمی کوردستان، نەگەیشتوەتە ئاستی وڵاتانی رۆژئاوا، بەڵام لە ئاست وڵاتانی ناوچەکە لە پێشکەوتنێکی باشدایە.

نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان، بەپێوستی دەزانێت یاسایه‌کی گشتی بۆ بواری میدیا لە کوردستان دەربكرێت.

118 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەمین رۆژنامەی کوردی تێدەپەرێت، بە یاساش کاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان رێکخراوە، بەڵام وەك رۆژنامەنووسان دەڵێن، کاری رۆژنامەوانی لە رووی یاساوە کێشەى نییە، ئەو  گرفتانەی هەن لە جێبەجێکردنی مادەی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریدان.

شارەزایه‌کی بواری میدیاش پێیوایە، ئازادی رادەربرین و کاری رۆژنامەوانی، لە ئاست وڵاتانی رۆژئاوادا نییە، بەڵام لە ئاستی وڵاتانی ناوچەکە پێشکەوتووە.

لە بارەی بارودۆخی کاری رۆژنامەوانییەوە، نەقیبی رۆژنامه‌نووسان دەڵێت: "لە هەرێمی کوردستان یاسای گشتی کاری رۆژنامەوانی نییە و پێشتریش هەوڵیان داوە ئەو یاسایه‌ لە کوردستان ده‌ربكه‌ن، بەڵام بەهۆی ملاملانێ سیاسییەوە نەیانتوانییەوە".

به‌ گوێره‌ی ئامارەکانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان 231 رۆژنامەو 591 گۆڤار تۆمار کراون  لەو ژمارەیەش تەنها 12 رۆژنامەو 34 گۆڤار دەردەچن.

هەر به‌ گوێره‌ی  ئامارەکەی سەندیکا 27 کەناڵی ئاسمانی 83 کەناڵی لۆکاڵی و 90 رادیۆش لە هەرێمی کوردستان پەخشیان هەیە و تا سەرەتای ئەمساڵیش 8 هەزار رۆژنامەنووس لە سەندیکا ناویان تۆمار کراوە، کە بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی پرس میدیا تەنها دوو هەزار رۆژنامەنووس بە کردەی کار دەکەن.