وێنه‌ی ئافره‌تێك كه دژی كۆیلایه‌تیی بوه له‌سه‌ر دراوی كاغه‌زی 20 دۆلاری داده‌ندرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رۆژی چوارشه‌ممه گۆڕانكارییه‌كی مێژوویی راگه‌یاند به‌وه‌ی وێنه‌ی یه‌كێك له‌وانه‌ی دژایه‌تی كۆیلایه‌تیان ده‌كرد له مێژووی ئه‌مریكا له‌سه‌ر جۆرێكی دراوی ئه‌مریكیی داده‌ندرێت.
له شوێنی ئه‌ندرۆ جاكسۆن، وێنه‌ی هاریت توبمان له‌سه‌ر پاره‌ی كاغه‌زی 20 دۆلاری داده‌ندرێت.
نزیكه‌ی 200 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و پێش یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جیاكاری ره‌گه‌زپه‌رستی هاریت توبمان به‌و چالاكییانه ناسراوبوو كه داوای مافی مه‌ده‌نی ئافره‌ت و دژایه‌تیكردنی كۆیلایه‌تی ده‌كرد له ئه‌مریكا.
جاكوب ليۆ وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هاوینی رابردوو رایگه‌یاندبوو: بۆ یه‌كه‌مجار له‌وه‌ته‌ی 1890 هه‌وڵده‌دات وێنه‌ی ئافره‌تێك له‌سه‌ر دراوی ئه‌مریكیی دابنێت.
پلانه‌كه ئه‌وهابوو له له بری ئه‌لیكسانده‌ر هامیلتۆن كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوه، وێنه‌ی هاریت توبمان له‌سه‌ر كاغه‌زی 10 دۆلاری دابندرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبوونی جه‌ماوه‌ری هامیلتۆن، ئه‌و هه‌نگاوه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكیی ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی سكای نیوز راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه وێنه‌ی ئه‌و ئافره‌ته له‌سه‌ر دۆلار داده‌ندرێت كه سه‌رۆكی ئه‌مریكاش پێشوازی لێكردوه، به هه‌نگاوێك داده‌ندرێت گوزارشت له‌وه‌ده‌كات ئه‌مریكا پابه‌نده به جۆراوجۆری نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و رۆشنبیری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
skynewsarabia.com ، م.ح