ئێران دژى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وته‌

بەمەبەستی چارەسەركردنی دۆخی ئێستای بازاری نەوت، كۆبونەوەی لوتكەی نەوت لەپاریسی پایتەخی فەرەنسا بەڕێوەچوو
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e46e3c08-d44b-4ee5-be7b-55e1ed89ea9c/pariss%20oil%20lutka.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

بەمەبەستی چارەسەركردنی دۆخی ئێستای بازاری نەوت، كۆبونەوەی لوتكەی نەوت لەپاریسی پایتەخی فەرەنسا بەڕێوەچوو، كەنوێنەری وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت، لەوانە نوێنەری ئێران و لیبیا لەو لوتكەیە پێداگیریان لەسەر زیادكردنی بەرھەمھێنانی نەوت كردەوە.

عەبدوڵڵا بەدری ئەمینداری گشتی ئۆپێك لە لەپاریس رایگەیاند، ئۆپێك رۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لەچارەسەركردنی ئەو كێشانەی بوونەتە تەگەرە لەبەردەم بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

لە لوتكەی نەوت لە پاریس، گفتوگۆیەكی چڕ كرا لەبارەی بازاری نەوت و ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەم بەرزبونەوەی نرخی نەوتدایە،  نوێنەری زۆربەی وڵاتان و خاوەن كۆمپانیاكانی نەوت و ھەروەھا  شارەزایانی بواری وزەش رای جیاوازیان ھەبوو، ئێرانیش لەسەر قسەی خۆی سوورە كە بەرھەمھێنانی نەوتی بەرزدەكاتەوە.

مەھدی حوسەینی، بەڕێوبەری ئەنجومەنی نەوتی ئێران رايگه‌ياند، بەرھەمھێنانی نەوتمان قۆناغ بە قۆناغە، ئێمە بەر لە ئابڵوقە ئابووریەكە، بەرھەمھێنانمان نزیكەی  4 ملیۆن 200 ھەزار  بەرمیل بوو رۆژانە، زیاتر لە 2 ملیۆن بەرمیلمان ھەناردە دەكرد، بەڵام ئێستا خەریكی سزایەكی دیكەمان بەسەردا دەسەپێنن كە بەرھەمھێنامان كەم بكەینەوە ئەمەش جێگای قبوڵ نیە.

ئێران لەكۆبوونەوەكەی رابردووی دەوحە ئامادەنەبوو بەشداری بكات، چەند جارێكیش ھۆشداریداوە كە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بەرزدەكەنەوە، راوێژكارێكی نەوتی سعودیەش كەلە لوتكەی نەوت  ئامادە بوو، پێی وابوو لەمانگی حوزه‌يرانى داھاتوو جارێكی دیكە وڵاتانی بەرھەمھێنەری نەوت كۆدەبنەوە.

هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌، عەبدوڵڵا بەدری، ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپێك گوتى: چەند جارێك گوێم لێبو كە دەیانگووت ئۆپێك مردووە، گوێم لێبووە كەگوتویانە ئۆپێك لەژیاندا ماوە گوێم لێ بووە كەگوتویانە ئۆپێك رێكخراوێك بوو، ھەموو ئەوانەم گوێ لێبوە، بەڵام ئۆپێك كار دەكات و بەردەوام دەخولێتەوە بەدەوری نەوت و یارمەتیدەرى وڵاتانی نەوتييه‌.

 

شارەزایانی بواری وزە پێیان وایە ، ئەم كۆوبونەووانەی لەبارەی نەوت و چارەسەركردنی كێشەكان بەڕێوەدەچێت ، كاریگەی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت و ، نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە ، بەڵام دەگەڕێنەوە ھەمان ئەو خاڵەی كەدەبێت وڵاتانی نەوت فرۆش بەرھەمەكانیان كەمبكەنەوە.