عومان ناوچه‌يه‌كى پيشه‌سازى "گه‌وره" درووستده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له‌ناوه‌ڕاستی بیاباندا، سه‌ڵته‌نه‌تنشينى عومان ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی گه‌وره درووستده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كه‌متر پشت به‌داهاتی نه‌وتی ببه‌ستێت و كه‌رتی پیشه‌سازی وڵاته‌كه‌ی ببوژێنێته‌وه.
ئه‌و ناوچه‌يه 550 كيلۆمه‌تر له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عوممانه‌وه دووره، له‌م ناوچه‌یه پیشه‌سازی چاكردنه‌وه‌و دروستكردنی كه‌شتیيه‌كان دامه‌زراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به‌ته‌واوبوونیشی هه‌زاره‌ها ده‌رفه‌تی كار بۆ دانیشتوانی ميرنشينه‌كه بڕه‌خسێنێت.
ساڵح حه‌ممود، به‌ڕێو‌به‌ری وه‌به‌رهێنان رايگه‌ياند، ئه‌م ناوچه‌یه بایه‌خێكی گرنگی ئابووری هه‌یه بۆ ميرنشينى عوممان و به‌ناوچه‌ی ئاینده‌ی عوممان داده‌ندرێت. بۆئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی رابكێشێت و سه‌رچاوه‌كانی داهاتیشمان جۆراوجۆر بێت، بنه‌ماكانی ئه‌م ناوچه‌یه جۆراو جۆره‌و ده‌كرێ له‌بواری جیاوازدا سوودی لێ وه‌ربگیرێت، به‌تایبه‌ت كه عوممان په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه، شوێنی ئه‌م ناوچه‌یه گرنگه و ده‌بێته بازارێك بۆ هاورده و هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌لی جۆراو جۆر.
له‌م ناوچه‌یه‌دا جیا له كارگه‌و دامه‌زراوه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كان كۆمه‌ڵێك پیشه‌سازی نه‌وتی و په‌ترۆكیمیاویش له‌ناوچه‌كه بوونی هه‌یه.
به‌شێكی زۆری ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیان به‌داهاتی نه‌وتی به‌ستبوو ماوه‌ی زیاتر له 18 مانگه كه‌وتوونه‌ته گرفت و قه‌یرانی داراییه‌وه، وڵاتی عوممانیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه و به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی به‌ریتانی ته‌نها بۆ ماوه‌ی 15 ساڵیديكه یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌یه، له ئێستاوه له‌هه‌وڵی پێشخستی كه‌رتی پیشه‌سازی رێخستنه‌وه‌ی بازرگانی خۆیدایه به‌تایبه‌ت له‌رێگای نۆكه‌ندی هورمز كه كه‌وتۆته سه‌ر ده‌ریای سوور.