به وێنه.. ماره‌ییه‌كه‌یان 5 دۆلاره
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كانی مه‌غریب له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌ی گه‌نجێكی مه‌غریبییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه رووسییه‌كدا كردووه و ماره‌ییه‌كه‌ی ته‌نها 40 درهه‌می مه‌غریبیه، كه ده‌كاته 5 دۆلار.
چیرۆكه‌كه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات، به‌وپێیه‌ی پێشتر ئه‌و گه‌نجه مه‌غریبییه داوای هاوسه‌رگیری له "كچی پووری" خۆی كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌داری و خراپی باری دارایی، داواكه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی مه‌غریب، تێچووی زۆری هاوسه‌رگیری، وایكردووه گه‌نجانی ئه‌و وڵاته، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچانی بیانی‌دا بكه‌ن.
ئه‌و رووداوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، مشتومڕێكی زۆری به دوای خۆیدا هێنا و گه‌نجان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆچوونی جیاوازییان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه هه‌یه.
به گشتی پیاوان كاره‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه مه‌غریبییه به باش ده‌زانن و كچانیش ره‌تییان كردووه‌ته‌وه و نووسیویانه: "پیاوی عه‌ره‌ب پێویستی به ژنێكی عه‌ره‌به بۆ ئه‌وه‌ی تێیبگات، له داهاتووشدا په‌شیمان ده‌بێته‌وه كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه رووسییه‌دا كردووه".
سه‌رچاوه: Ramallah News