وەرزشوانان داوای وەستاندنی شەڕ لە توركیا و باكووری كوردستان دەكەن

"چالاكییەكانی تۆپی پێ دەست پێبكەنەوە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a84d2da7-553b-4819-853f-95ef605268cb/AligirTimBangaAshti.ism/manifest

K24 - ئەنقەرە:

 لە دژی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی باكووری كوردستان و بەردەوامی ئۆپەراسیۆن و قەدەغەكردنی ھاتووچۆ لە چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستان یاریزانی تۆپی پێ چەند چالاكییەكی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و دەڵێن دەبێت ئاشتی بگەرێتەوە بۆ توركیا و چالاكییەكانی تۆپی پێش دەست پێبكەنەوە.

لەو بارەوە وەرزشونێك بە (كوردستان24)ی گوت: "ھاتووین لێرە ناڕەزایی دژی شەڕ لە كوردستان دەربڕین، ھیوادارین دەوڵەت لە كوردستان بكێشێتەوە و بەرەو ئاشتی ھەنگاوبنێن، لە جیاتی شەڕ منداڵان سەیری یاری تۆپی پێ بكەن".

وەرشوانانی ژنیش كە بەشداربوون لەو گردبوونەوەیە كە بە مەبەستی وەستاندنی شەڕ و دەست پێكردنەوەی چالاكیەكانی تۆپی پێ ئەنجامدرا، یەكێك وەرزشوانێكی ژن دەڵێ: "ئێمە تیپێكی لایەنگرانی تۆپی پێین، ھیوادارین شەڕ بوەستێ و تەنیا ئاشتی دەخوازین".

یاریزانێكی یانەی بێشكتاش دەڵێ: "ئێمەش وەك یانەی بێشكتاش دژی شەڕین و ناخوازین منداڵ بمرن، لە كوردستان مرۆڤ دەكوژرێن خانووی ئەوان دەروخێنردرێن، بۆیە ئێمە دەخوازین شەڕ بوەستێ و چالاكییەكانی تۆپی پێ دەست پێ بكەنەوە".

گلەیەكی دیكەی یاریزان و وەرزشوانانی ئەنقەرە لە حكوومەت بەرزكردنەوەی نرخی كارتی بینینی یارییەكان بوو لە لایەن كۆمپانیاكان، داوایانكرد نرخی كارت ھەرزان بكرێت بۆ ئەوەی بتوانن بیكڕن و یارییەكان ببینن.

ئەوە لە كاتێكدایە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2015، پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا وەستا و نزیكەی ساڵێكە شەڕ و ئاڵۆزیی لە نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا لە باكووری كوردستان و توركیا بەردەوامە، ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتیانیش بوونەتە قوربانی جگە لەوەش زۆر لە ھاووڵاتیانی باكووری كوردستان ئاوارە و بێكاربوونە.