ئه‌مه‌ریكا رێگر نیه له‌به‌رده‌م مامه‌ڵه داراییه‌كانی ئێران
K24 – ھەولێر:
جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گەڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا رێگر نییه له‌به‌رده‌می مامه‌ڵه داراییه‌كانی ئێران له‌میانه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی ئه‌نجام دراوه‌و ئێستا بانكه بیانیه‌كان ده‌توانن كاری بازرگانی له ئێران ئه‌نجام بده‌ن.
جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند: " لێره‌دا ده‌مه‌وی بلێم كه زۆر دلخۆشم به كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بۆ به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكان، له پێناو جێبه‌جێ بوونی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی كه هه‌مانه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوومان ئه‌نجام داوه، ئێمه گوتوومانه و ده‌یلێمە‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێگر نیه له‌به‌رده‌م ئه‌نجام دانی مامەڵە داراییه‌كانی ئێران، ئێستا ده‌رفه‌تێكی باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بانكه بیانیه‌كان كاری بازرگانی له ئێران ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی روون بێته‌وه چونكه ناروونیه‌ك له‌و پرسه‌دا بوونی هه‌یه، ئێمه لێره‌دا تا بكرێ روونتری ده‌كه‌ینه‌وه".