"ئاسایشی رۆژئاوا رێگەنادات" بریندارانی قامیشلۆ بێنە ھەرێمی كوردستان

"لە 11ی شەو تا 2ی بەیانی بە برینداری لە دەروازە بوو"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/18daf3a0-de73-48db-8557-9f9389b8cb57/shewket%20berbuhari%201.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

بەرێوەبەری دەوازەی سنووری پێشابوور رایگەیاند، ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان رێگە نادەن بریندارانی قامیشلۆ بۆ چارەسەری تەندروستی بێنە باشووری كوردستان.

لە میانی بەشداریكردنی لە گەشتەكانی ھەواڵی (كوردستان24) شەوكەت بەربوھاری، بەڕێوەبەری دەروازەی پێشابوور رایگەیاند: "شەوی رابردوو گەنجێك كە بە چەكی قەناس لە رۆژئاوای كورستان برینداركرابوو، دەیویوست بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی لە رێگەی پێشابوورەوە بێتە باشووری كوردستان، بەڵام بە داخەوە ئاسایشی پەیەدە لە سێمالكا رێگەیان نەدا بێتە ناو خاكی باشووری كوردستان".

گوتیشی: "دواتر كەسوكاری گەنجە بریندارەكە بە تەلەفۆن پەیوەندییان بە ئێمەوە كرد، ئێمەش پەیوەندیمان بە ئاسایشی پەیەدە لە سێمالكا كرد و پێمان گوتن، كەسێك ھەیە بەو ناوە بریندارە و رێگەی بدەن، جاری دووەم دیسان پەیوەندیمان كردەوە وەڵامیان نەداینەوە، لە كاتژمێر 11 تا 2ی شەو ئەو بریندارە لە دەروازەی سێملكا بوو".

ئەمە لە كاتێكدایە دوای روودانی شەڕ لەر نێوان ھێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و رژێمی سووریا لە قامیشلۆ، مەسعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گشت داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راسپارد، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ به‌ هاناوه‌چوون و پێشوازییكردن له‌ برینداران و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان.