چەندین جۆری تازەی گەنم و بەرھەمە كشتوكاڵییەكان بەسەر جوتیاران دابەش دەكرێن

بەڕێوبەرایەتی كشتوكاڵی ھەولێر ماوەی چەند ساڵێکە لە ھەوڵی ئەوەدایە, لەسەر سیستەمی بەبێ کێڵان کاربكات, تا بتوانێت ئەو شێوازە کۆنەی، کە جووتیارانی ھەرێمی کوردستان پەیڕه‌وی دەکه‌ن، بگۆڕێت, له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی جووتیاران بەرھەمی زیاتریان ھەبێت.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/35cd449b-98f3-49d7-9035-d021e0bdea9d/ganm.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

چەندین جۆری بەرھەمی تازەی گەنم بەرھەمە کشتوکاڵییەکان لە رێگای بەڕێوبەراییەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی ھەولێر پاش تاقیکردنەوەیان ساڵانە چەند جۆرێکی باشی لێ ھەڵدەبژرێت و بەسەر جووتیارانی ھەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێت.

لەمبارەوە جووتیارێك دەڵێت: "پێشتر تەرەكتۆرەكان بچووك بوون، بەڵام ئێستا گەورەن، تۆی زۆرباش ھێنراوە، پێشتر تۆیەكمان بەكاردەھێنا بە ناوی سمیتۆ، بەڵام ئەم ساڵ حكوومەت وەریناگرێت چونكە نانی لێ دروست ناكرێت".

مەقسود خالید عەبدولرەحمان، بەرێوبەری توێژینەوەی کشتوکاڵی ھەولێر گوتی: "ئێمە بەردەوام توێژینەوە داین، بۆ ئەوەی جووتیاران ئاشنا بكەین، بە سیستەمی نوێ، بۆ ئەوەی رایان بھێنین، بۆ ئەوەی چۆن بەرھەمەكانیان لە نەخۆشی ژەنگ نەخۆشییەكانی دیكە بپارێزن".

لە رووی سیستەمی چاندنەوە، بەڕێوبەرایەتی كشتوكاڵی ھەولێر ماوەی چەند ساڵێکە لە ھەوڵی ئەوەدایە, لەسەر سیستەمی بەبێ کێڵان کاربكات, تا بتوانێت ئەو شێوازە کۆنەی، کە جووتیارانی ھەرێمی کوردستان پەیڕه‌وی دەکه‌ن، بگۆڕێت, له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی جووتیاران بەرھەمی زیاتریان ھەبێت.