كوردستان24 پێكهاته‌ی فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاشكرا ده‌كات
لیستێكی كۆتایی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رانبه‌ر یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه و كه تێیدا پێكهاته‌ی فه‌رمی یانه‌ی قه‌ڵاومناره بۆ یارییه‌كه‌یان خراوه‌ته ڕوو كه پاش كه‌مێكی دیكه ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌مه‌یش پێكهاته‌كه‌یه:
گۆڵپارێز: ڕێباز عه‌بدوڵڵا
به‌رگری: هه‌ردی سیامه‌ند، نه‌دیم كه‌ریم، دیار ڕه‌حمان و سعوود فاریق
ناوه‌ڕاست: میران خه‌سرۆ، ئیڤان خالید، ڕابه‌ر خالید
هێرشبه‌ر: بارزان شێرزاد، فه‌رحان شكور و هۆگر حسێن
یارییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كات 6:30 له‌سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری ده‌ست پێده‌كات.
یانه‌ی هه‌ولێر ته‌نیا به بردنه‌وه‌ی ده‌توانێت به نازناوی خوله‌كه شاد بێت، له به‌رانبه‌ر یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به یه‌كسانبوون و بردنه‌وه. ده‌بێته پاڵه‌وان.