ئه‌نجامی ڕاپرسییه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان24 ڕاگه‌یاندرا
كوردستان24 ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ماوه‌ی 10 ڕۆژی خایاند، تایبه‌ت بوو به باشترین یاریزان، گۆڵپارێز و ڕاهێنه‌رانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016.
1ـ ئیڤان خالید له یانه‌ی هه‌ولێر زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و باشترین یاریزانی خوله‌كه ده‌ستنیشان كرا.
2ـ سه‌میر بابۆ، راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به باشترین ڕاهێنه‌ری خوله‌كه دیاریی كرا و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
3ـ كاوه حه‌سۆ، گۆڵپارێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به زۆرترین ده‌نگ به باشترین گۆڵپارێز ده‌ستنیشان كرا.