نادیە موراد بە یەكێك لە 100 كاریگەرترین كەسایەتی دەست نیشان كرا

ناوی زۆر لە كەسایەتی جیھان لەم لیستەدان

K24 - ھەولێر:

گۆڤاری تایمی ئەمریکی ناوی نادیە موراد، ی وەك یەكێك لە 100 كاریگەرترین كەسایەتی ساڵ دەست نیشان كرد.

ساڵانە گۆڤاری تایمی بە ناوبانگی ئەمریکی، لیستی 100 کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ بڵاودەکاتەوە، کە ، کاریگەریان لەسەر رووداوەکانی جیھان ھەبووە، نادیە موراد، كە یەکێکە لە کچە ئێزییەکانی رزگاربووی دەستی داعش ناوی وەك یەكێك لە 100 كاریگەرترین كەسایەتی ساڵ بڵاوكرایەوە.

هه‌ر له‌ لیستی گۆڤاره‌كه‌دا، بێجگە لە نادیە موراد، ناوی چەندین كه‌سایه‌تیی دیكەش ھاتوون،وەك لیوناردۆ دیکاپریۆ، پاپا فڕانسیس، سەرۆك کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و مارك زوکەربێرگ خاوەنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووك و ئەدێل کچە گۆڕانیبێژی بەریتانی و دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا.

نادیە موراد، لە دایکبووی ساڵی 1993یە، کچە چالاکوانێكی ئێزیدییە کە دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ساڵی 2014، شارۆچكەی شنگال كەوتە دەست رێكخراوی داعش نادیە وەك زۆر لە كچانی دیكەی ئێزیدی رفێنرا، لە رۆژی 14/9/2014 نادیە لە دەستی داعش رزگاربوو، دوای رزگاربوونی چاوی بە زۆرێك لە سەرۆك و سەركردە دیارەكانی جیھان كەوت و ناوبراو بانگێشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا و لەوێ باروودۆخی ئێزدییەکانی تاوانەكانی داعشی بۆ جیھان گێڕایەوە، لە 5ی کانوونی دووەمی 2016حکوومەتی عێراق نادییەی بۆ خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی ھەلبژارد.