ئەنگێلا مێركل: كار بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام دەكەین لە خاكی سووریا

له میانەی سەردانەكەی بۆ توركیا ئەنگێلامێركل لە‌ باكووری كوردستان رایگه‌یاند، بۆ پاراستنی په‌نابه‌رانی سووریا، كار بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام ده‌كه‌ن، له‌ ناو خاكی سووریا و له‌ نزیك سنووری توركیا.

K24 – ھەولێر:

ئه‌نگیلا مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیا لە كەمپێكی پەنابەرانی سووریا لە باكووری كوردستان رایگەیاند، كار بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام دەكەین لە خاكی سووریا.

 له میانەی سەردانەكەی بۆ توركیا ئەنگێلامێركل لە‌ باكووری كوردستان رایگه‌یاند، بۆ پاراستنی په‌نابه‌رانی سووریا، كار بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام ده‌كه‌ن، له‌ ناو خاكی سووریا و له‌ نزیك سنووری توركیا.

لەدوای کۆبوونەوەی مێرکل و سەرۆک وەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داوودئۆغلو، راوێژکاری ئەڵمانیا گوتی: هه‌رچه‌نده‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دژی ئه‌م رێگه‌چاره‌یه‌، به‌ڵام ھەوڵدەدەین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رازی بکەین له‌ سه‌ر دروستكردنی په‌ناگه‌ی ئارام و ئاسایش بۆ په‌نابه‌رانی سووریا له‌ ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان.

ئەنگێلامێرکل راشیگەیاند، حکوومەتی ئەنقەرە لەگەڵ دروستکردنی ئەو پەناگە ئارامەیەو، گوتیشی: ئەگەر ئەو پەناگەیە ھەبێت، ئەوا تورکیا و یەکێتی ئەوروپا دەتوانن زۆر بەئاسانی کێشەی پەنابەران چارەسەر بکەن.

دوێنێ مێركل بە یاوەری شاندێك گەیشە توركیا و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.