"تا ئێستا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبیی هیچ ئه‌نجامێكی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه"
K24 – خورماتوو:
په‌یامنێری كوردستان24 له خورماتوو رایگه‌یاند: مه‌حموود سه‌نگاوی (كه یه‌كێك بوه له به‌شداربوانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبیی) له باره‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆی خورماتوه رایگه‌یاندوه: كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبیی "تاوه‌كو ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه".
دوای شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی خورماتوو و به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان، شاندێك كه له مه‌حموود سه‌نگاوی و عه‌بدولڵا بۆر كه دوو فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ن و ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ نوێنەری موقتەدا سەدر و نوێنەری رێكخراوی بەدر و ژمارەیەك سەركردەی دیكە وەك لایەنی حەشدی شەعبيی كۆبوونه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی گوت: بڕیاره كاتژمێر 4 عه‌سر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له نێوان فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبیی به‌ڕێوه‌بچێت.
به گوێره‌ی په‌یامنێری كوردستان24 له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبیی، فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه كۆمه‌ڵێك شتیان خستوه‌ته به‌رده‌م حه‌شدی شه‌عبیی.
په‌یامنێری كوردستان24 گوتی: نزیكه‌ی كاتژمێرێك و نیوه حه‌شدی شه‌عبیی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان جێهێشتوه و هێشتا وه‌ڵامی پێشنیار و راسپارده‌كانی پێشمه‌رگه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
هونه‌ر ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كوردستان24 له خورماتوو زیاتر گوتی به پێی زانیارییه‌كان یه‌كێك له راسپارده‌كان و پێشنیاره‌كانی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه بۆ حه‌شدی شه‌عبیی ئه‌وه‌بوه كه حه‌شدی شه‌عبیی جگه له باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانیان له خورماتوو هیچ بوونێكی دیكه‌یان نه‌بێت.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو چەكدارانی حەشدی شەعبی ھێرشیان كردوەتە سەر بارەگای ھێزە كوردییەكان لە خورماتوو، بەیانی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە خورماتوو دەستیپێكرد.
پەیامنێری (كوردستان24) لە خورماتوو رایگەیاند: "شەوی رابردوو چەكدارانی حەشدی شەعبی ھێرشیان كردووەتە سەر بارەگای ھێزە كوردییەكان لە خورماتوو، بەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادان لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و چەكدارانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو دەستیپێكرد".
م.ح