"له‌چاو ساڵانی پێشوودا ئه‌مساڵ رێژه‌ی كشتوكاڵ و چاندن" له كفری "زۆر گه‌شه‌یكردوه"
K24 – كفری، هه‌رێم جاف:
له باره‌ی چاندن و كشتوكاڵ له سنووری قه‌زای كفری، په‌یامنێری كوردستان24 له قه‌زای كفری راپۆرتێكی ئاماده‌كردوه، ئه‌ندازیارێكی كشتوكاڵیش له گه‌رمیان ده‌ڵێت: له‌چاو ساڵی پار ئه‌مساڵ هه‌زار دۆنم زه‌وی شووتی كراوه.
له‌و راپۆرته‌دا ره‌حمان بارزان جووتیارێكه له ناوچه‌كه و داوا ده‌كات حكوومه‌تی هه‌رێم سنووره‌كان بگرێت و به‌روبووم له ده‌ره‌وه نه‌یه‌ت، ئه‌و جووتیاره بۆ كوردستان24 گوتی: "داوايان لێده‌كه‌ین سنووره‌كانمان بۆ ببه‌ستن، ئێستا ده‌ڵێن باجمان خستوه‌ته سه‌ری، ئێستاكه‌ش باینجان و خیاری ئێرانی دێت".
ره‌حمان بارزان گوتیشی: "ئه‌وه‌تا خۆمان خاوه‌ن خیارین، ئێستا خیار له بازاڕ 350-400 دیناره ئه‌و به‌رهه‌مه‌مان بۆ ده‌رناكات خه‌رجییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
سادق رۆستە م یه‌كێكی دیكه‌یه له جوتیاره‌كان له قه‌زای كفری بۆ كوردستان24 گوتی: "گه‌ڕاینه‌وه بۆ كاری كشتوكاڵی، داوامان له حكوومه‌تی هه‌رێمه كه كارێكی وابكات شته‌كانمان له بازاڕ نرخ بكات و له‌ده‌ره‌وه شت نه‌یه‌ته ناوه‌وه و باج بخاته سه‌ری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵكو شته‌كانمان نرخ بكات و به‌روبووممان بتوانین گه‌شه‌ی پێبده‌ین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌زیز كه‌ریم ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی له گه‌رمیان بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: "رێژه‌ی چاندنی كشتوكاڵ و گه‌شه‌كردنی كشتوكاڵ به تایبه‌ت ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵانی پێشوودا زۆر گه‌شه‌یكردوه".
عه‌زیز كه‌ریم گوتی: "ساڵی پار نزیكه‌ی هه‌زار دۆنمێك به‌رهه‌می شووتی به‌شێوه‌ی تونێل و داپۆشراو چاندرابوو، به‌رهه‌مێكی زۆر باشی هه‌بوو له كاڵه‌ك و شووتی".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "به‌رهه‌مه‌كانمان بۆ خوارووی عێراق بۆ به‌سره و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق دهڕۆویشت".
م.ح